"ریال مه‌درید ئاماده‌یه‌ ده‌ستبه‌رداری ئانچیلۆتی بێت"

فلۆرێنتینۆ پێرێز سه‌رۆكی ریال مه‌درید و كارلۆ ئانچیلۆتی راهێنه‌ری ریال مه‌درید
فلۆرێنتینۆ پێرێز سه‌رۆكی ریال مه‌درید و كارلۆ ئانچیلۆتی راهێنه‌ری ریال مه‌درید

به‌ گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا، ریال مەدرید ئامادەیە وەرزی داهاتوو دەستبەرداری کارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەری یانەکەی بێت.

رۆژنامەی دێفێنسا سێنترال بڵاویکردەوە، کارگێری یانەی ریال مەدرید رەزامەندی دەربڕیوە بۆ ئەوەی کارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەری ئیتاڵی یانەکەیان، لە پێناو وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی بەڕازیل، لەگەڵ بەرپرسانی فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئەم وڵاتە گفتوگۆ بکات، بۆیە بە ئەگەرێکی زۆرەوە کارلۆ وەرزی داهاتوو لەگەڵ مێرنگی بەردەوام نابێت.

لەلایەکی دیکەوە رۆژنامەی وەرزشی گلۆبۆی بەڕازیلیش ئاشکرای کردووە، بەرپرسانی فێدراسیۆنی تۆپی پێی وڵاتەکەیان، ئامادەن تاوەکو هاوینی داهاتوو چاوەڕێ ئانچێلۆتی بکەن، بۆ ئەوەی دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی ئەرکی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەکەیان وەرگرێت.

سەرچاوە بەڕازیلیەکە ئاشکراشی کردووە، سەرۆکی تۆپی پێی وڵاتەکەشیان لە هەوڵی ئەوەدایە، لەگەڵ فلۆرێنتینۆ پێرێز سەرۆکی یانەی ریال مەدرید کۆبێتەوە، بۆ ئەوەی رەزامەندی ئەویش وەرگرێت و دوای کۆتایی هاتنی ئەم وەرزە ئانچێلۆتی وەکو راهێنەری هەڵبژاردەکەیان دەست نیشان بکەن.