پاتێل: هەرشتێک لە کرملینەوە بێت ئێمە بەگومانەوە لێی دەڕوانین
K24 - هەولێر:
جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمهریکا رایدهگهیهنێت، ناتوانن لە راستی هێرشکردنە سەر کرملین دڵنیاببنەوە.
ڤێدانت پاتێل جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمهریکا رایگەیاند، هەرگیز هانی ئۆکرانیا نادەن هێرش بۆ دەرەوەی سنوورەکانی ئەنجامبدات.
پاتێل ههروهها گوتی: "ئێمە ئاگاداری راپۆرتەکانی تایبەت بە هێرشی سەر کرملینین، بەڵام ناتوانین وردی و راستی ئەمە دڵنیابکەینەوە، هەروەک بلینكن وەزیری دەرەوە گوتی، هەرشتێک لە کرملینەوە بێت ئێمە بەگومانەوە لێی دەڕوانین".
دهشڵێت: "رووسیا بەبێ پاساو ئۆکرانیای داگیرکردووە، ئەوان دەتوانن بەکشانەوەی سەربازەکانیان کۆتایی پێبێنن".
پاتێل گوتیشی: "ئێمە پشتیوانی لە ئۆکرانیا دەکەین بۆ بەرگریکردن لە خاکەکەی، بهڵام هەرگیز هانی ئۆکرانیا نادەین هێرش بۆ دەرەوەی خاکی خۆی ئەنجامدا".
رۆژی چوارشەممە 3ـی نیسانی 2023، کۆشکی سەرۆکایەتی رووسیا (کرملین) لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بە درۆن هێرشکراوەتە سەر کۆشکی سەرۆکایەتی و ئامانج لە هێرشەکە تیرۆرکردنی ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی ئەو وڵاتە بووە.