نێچیرڤان بارزانی بۆ شا چارلس: دڵنیام په‌یوه‌ندییه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بێت
K24 - هەولێر:
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی له شا چارلسی سێیه‌م ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، دڵنیام په‌یوه‌ندییه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بێت.
نێچیرڤان بارزانی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر به‌بۆنه‌ی خستنه‌سه‌ری تاجی پادشایه‌تی، پیرۆزبایی له شا چارلزی سێییه‌م پادشای به‌ریتانیا ده‌كات نووسیوویه‌تی: "بە ناوی خەڵکی هەرێمی کوردستانەوە، لە دڵەوە پیرۆزبایی لە شا چارلسی سێیەم دەکەم بۆ له‌سه‌رنانی تاجی شاهانەی وەک پاشای شانشینی یەکگرتوو و شانشینی کۆمۆنوێڵت".
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له تویته‌كه‌یدا هه‌روه‌ها نووسیوویه‌تی: "من دڵنیام کە پەیوەندییەکانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ بەریتانیا لە ژێر دەسەڵاتی خاوەن شکۆدا بەردەوام دەبێت".
ئه‌مڕۆ رێوەڕەسمی تاج لەسەرنانی شا چارلسی سێیەم، لەشاری لەندەنی پایتەختی شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا بەئامادەبوونی زۆرینە سەرۆک، سەرۆکوەزیران و پادشای وڵاتان لەناویشاندا لەتیف رەشید سەرۆکۆماری عێراق بەڕێوەچوو.
ئاهەنگەکە لە کۆشکی بەکینگهام و ناوچەی وێستمینیستەری لەندەن بەڕێوەچوو و بۆ ئەو مەبەستەش سەدان پاسەوان و هێزی ئەمنی لەناوچەکە بڵاوەیانپێکرابوو.
رێوڕەسمەکە 100 ملیۆن پاوەندی بۆ تەرخانکراوە و یەکێکە لەگرانترین رێوڕەسمەکانی تاج لەسەرنان لەمێژووی بەریتانیا.
دوای هەشت مانگ لە هاتنەسەر تەختی پاشایەتی دوای مردنی دایکی ئەلیزابێسی دووەم لە تەمەنی 96 ساڵیدا، کاتی ئەوە هاتووە بە ئاشکرا چارلز وەک سەرۆکی دەوڵەتی بەریتانیا و 14 شانشینی دیکە لە کەنەداوە بۆ ئوسترالیا دیاری‌بکرێت.
On behalf of the people of the Kurdistan Region, I extend my heartfelt congratulations to King Charles III on His Majesty’s coronation as the King of the United Kingdom and Commonwealth realms.
— Nechirvan Barzani (@IKRPresident) May 6, 2023
I’m confident that the ties between Kurdistan and Iraq with the United Kingdom will…