جێگری سەرۆکی هوداپار: کێشەی کورد بەشێوەیەکی رەها چارەسەر نەبووە

مەحموود شاهین جێگری سەرۆکی هوداپار
مەحموود شاهین جێگری سەرۆکی هوداپار

K24 – هەولێر:

مەحموود شاهین جێگری سەرۆکی هوداپار کە پشتگیری لە دووبارە هەڵبژاردنەوەی رەجەب تەیب ئەردۆغان ده‌كات، بە پێچەوانەی قسەکانی ئەردۆغان تایبەت بە کوردستان24 رایگەیاند، کێشەی کورد بەشێوەیەکی رەها چارەسەر نەبووە.

جێگری سەرۆکی هوداپار راشیگەیاند، لەبارەی ناسنامە، زمانی دایک، پەروەردە و هەروەها لەڕووی دەستوورییەوە پێویستە هەنگاوی جددی بنرێت و مافەکان مسۆگەر بکرێن.

مەحمود شاهین، جێگری سەرۆکی هوداپار هه‌روه‌ها گوتی: "ئەردۆغان هەنگاوی زۆر گرنگی بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد ناوە، بەڵام بەشێوەیەکی رەها کێشەی کورد چارەسەر نەبووە".

ده‌شڵێت: "وەکو هوداپار پێمانوایە پێویست دەکات هەنگاو لەبارەی پرسی زمان، پەروەردە ناسنامە و چەندین مافی دیکە بنرێت و لەڕێگەی دەستوورەوە مسۆگەر بکرێن".