پێشکەشکارێکی کوردستان24 بەشداری پرۆگرامێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا دەکات

چەند وێنەیەکی د. هەست کەریم لەگەڵ بەشداربووانی پرۆگرامی سەرکردایەتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا
چەند وێنەیەکی د. هەست کەریم لەگەڵ بەشداربووانی پرۆگرامی سەرکردایەتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا

K24 - هەولێر:

د. هەست کەریم، پێشکەشکاری بەرنامەی ساڕێژ لە کوردستان24 بەشداری لە پرۆگرامی سەرۆکردایەتی کرد کە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکاوە رێکخرابوو.

زیاتر لە 22 وڵات بەشداریان لە پرۆگرامەکەدا کردووە، کە تایبەتە بە توندروستیی جیهان و تەندروستی کۆمەڵ و چۆنییەتی بەرەنگاربوونەوە و ئامادەسازی بۆ هەر ئەگەر و پەتایەکی نوێ.

بەشێكی دیکی پرۆگرامەکە، تایبەتە بە گرنگیدان و هەڵسەنگاندنی رۆڵی کەرتی گشتی و زانکۆکان و کەرتی تایبەت لە مامەڵەکردن لەگەڵ کێشە تەندروستییەکان و چۆنیەتی مامەڵەی میدیا لە کاتی بڵاوبوونەوەی پەتاکان.

د. هەست کەریم، پێشکەشکاری بەرنامەی سارێژ لە کوردستان24 و بەڕێوبەری تەندروستی فڕۆکەخانەی هەولێر، سەبارەت بە پرۆگرامەکە رایگەیاند، باسکردن و شیکردنەوەی شێوازی مامەڵەی حکومەتی فیدڕاڵی ئەمەریکا لەگەڵ ویلایەتە جیاوازەکان و رێزگرتنی خواستییان و پابەندبوون بە دەستوور بەشێکی دیکەی پرۆگرامەکە بوو.

پێشکەشکاری بەرنامەی سارێژ لە کوردستان24 گوتیشی: لە کۆتا رۆژی پرۆگرامەکە کە لە شاری کەنساس ویلایەتی میزوری و پاش زیاتر لە 20 کۆبوونەوە لە چوار ویلایەتی جیاواز و سەردانیکردنی شەش زانکۆ و کۆمپانیای تایبەت و وەزارەتی دەرەوە و تەندروستی، بە جلو وبەرگی کوردی بەشداریمان کرد.