پێشبینی دەکرێت زیرەکی دەستکرد ببێتە جێگرەوەی لە سەدا 80ی هەلی کار

رۆبۆتی زیرەکی دەستکرد
رۆبۆتی زیرەکی دەستکرد

K24 - هەولێر

لێکۆڵەری ئەمەریکی بن گورتزل لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی فرانس پرێس دا رایگەیاند: "رەنگە زیرەکی دەستکرد لە ساڵانی داهاتوودا ببێتە جێگرەوەی لەسەدا 80ی هەلی کار، بەڵام پێم وایە ئەوە شتێکی باشە".

توێژەرێکی بەڕازیلی لە لوتکەی وێبدا کە لەشاری ریۆدی جانیرۆی بەرازیلی بەڕێوەچوو، پەرستارێکی رۆبۆتی بەناوی گرەیس کە بۆ چاودێریکردنی بەساڵاچووان لە ماڵە چاودێرییەکانیاندا دروستکراوە نمایش کرد، ئەم کارەی توێژەرەکە کاردانەوەیەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.

ئەمەریکی کە لەو کۆنفرانسە بەشداربوو دەڵێت: زیرەکی دەستکرد کە بە "AIG" ناسراوە، تەکنەلۆژیایەکی سەرەکییە و توانای ناسینی مرۆڤی هەیە و دەتوانرێت لە ماوەی چەند ساڵێکدا پەرەی پێبدرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەگەر بەڕاستی ئێمە ئامێرێکمان بوێت کە هەمان زیرەکی مرۆڤی هەبێت و توانای وەڵامدانەوەی خێرای هەبێت بۆ شتە چاوەڕواننەکراوەکان، ئەوا دەبێت ئەم ئامێرانە زۆر زیاتر پەرەپێبدەین لەوەی کە بەرنامەی بۆ داڕێژراوە، ئەمەش دەکرێت، دوای ساڵانێک رووبدات.

لێکۆڵەرە ئەمەریکیەکە جەختی لەوەکردەوە، "پێموایە لە چەند ساڵی داهاتوودا زیرەکی دەستکرد، لە سەدا 80ی ئەو کارانەی مرۆڤ دەکات، بەڵام من مەترسی لەوەدا نابینم، ئەوە شتێکی باشە، دەتوانێرێت هەموو ئەرکە کارگێڕییەکان بە ئۆتۆماتیکی بکرێت.

گورتزل روونیشیکردەوە، "کێشەکە ئەوەیە ئەو کۆمپانیایانە کە پارەی زۆر لە توێژینەوەکانی زیرەکی دەستکرد دابین دەکەن گرنگی بە بەرژەوەندی گشتی نادەن، ئەوەی دەیانەوێت ئەوەیە تا دەتوانن قازانجی دارایی زۆر بۆ خاوەن پشکەکانیان بەدەست بهێنن.