سوودانی: عێراق به توانا مرۆیی و سامانه‌سرووشتییه‌كه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده
K24 - هەولێر:
سەرۆکوەزیرانی عێراق پێشوازی لە ژمارەیەک زانا، بیرمه‌ند و مامۆستایانی زانكۆ ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، عێراق به توانا مرۆیی و سامانه‌سرووشتییه‌كه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، له میانی راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، پێشوازی له ژماره‌یه‌ك زانا، بیرمه‌ند، داهێنه‌ر و مامۆستای زانكۆ كرد و دوای خستنه‌رووی چه‌ندین پێشنیاز، سوودانی دووپاتیكرده‌وه، كه پشتگیری له پێشنیازه‌كان ده‌كات.
سوودانی پێشوازی له بیرۆكه و بۆچوونه‌كانی ئاماده‌بووان كرد و گوتی: "ره‌نگدانه‌وه‌ی بۆسه‌ر دۆخی ئابووری و چاره‌سه‌ری خزمه‌تگوزاری و ژیان ده‌بێت".
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، عێراق به‌هۆی توانا مرۆیی و سامانه‌سرووشتییه‌كه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده، ده‌توانرێت وه‌به‌رهێنان بۆ هه‌نگاوی باشتر بكرێت و كێشه‌كان بۆ هه‌لی كار بگۆردرێت.
ئاشكراشیكرد، كه ده‌سته‌ی راوێژكاران كارده‌كات بۆ دامه‌زراندنی پێگه‌یه‌ك بۆ داهێنه‌ره عێراقییه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته مه‌رجه‌عێك بۆ پرسه زانستییه‌كان.