پسپۆڕانی خۆراک: ئامۆژگاری خەڵک دەکەن نۆک بخۆن

K24 - هەولێر

13ی ئایار وەک رۆژی جیهانی نۆک دیاریکراوە، کەسێک بە ناوی بن لانگ لە ساڵی 2012 داوای دیاریکردنی ئەم رۆژەی کردووە.

ئامانجی لانگ، ئەوە بوو کە بۆنەیەک بۆ خواردنێک دروست بکات کە خەڵک لە هەموو جیهان کۆبکاتەوە، بۆیە هەڵبژاردنەکە نۆک بوو.

بۆچی لە رۆژی جیهانی نۆک ئاهەنگ دەگێڕین ؟

نۆک یەکێکە لە خواردنە بە چێژ و پڕ فرۆشەکان لە سەرانسەری جیهاندا، بەو پێیەی لە چەندین رێچکەی بەتامدا هاتووە، هەروەها چەندین رێگەی جیاواز هەیە بۆ خواردنی، رەنگە ئەمەش لە هۆکارەکانی هەڵبژاردنی رۆژێکی نێودەوڵەتی بێت بۆ ئاهەنگگێڕان.

چۆن لە رۆژی جیهانی نۆک ئاهەنگ بگێڕین؟

زۆر رێگە هەیە بۆ ئەو کەسانەی کە حەز لە خواردنی نۆک دەکەن، نۆک رۆژی جیهانی نۆک پیرۆز دەکەن، وەک تەرخانکردنی ئەم رۆژە بۆ خواردنی نۆک بە شێوازی جیاواز، جا چ بۆ ژەمی بەیانی یان ژەمەکانی دیکە، یان تەنانەت لەنێوان ژەمەکاندا بێت.

گرنگترین سوودەکانی نۆک

پزیشکان و پسپۆڕانی خۆراکی تەندروستی هەمیشە ئامۆژگاری زیادکردنی نۆک دەکەن بۆ لیستی خۆراکەکان، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە چەندین ماددە خۆراکیی بەسوودیی تێدایە کە جەستەی مرۆڤ پێویستی پێیەتی.

ئەمانەی خوارەوە گرنگترین سوودە تەندروستی و خۆراکیەکانی نۆکن:

سەرچاوەیەکی دەوڵەمەند بە پرۆتین و ترشە ئەمینیەکان

نۆک بڕێکی زۆر پرۆتینی تێدایە، ئەمە جگە لە زۆربەی ئەو ترشە ئەمینییە گرنگانەی کە جەستەی مرۆڤ پێویستی پێیەتی، وەکو مەنگەنیز، مس، ترشی فۆلیک، بەگوێرەی هەندێک لێکۆڵینەوەی پزیشکی، ترشەڵۆکەکانی ناو نۆک کوالیتی زیاتریان هەیە لەوەی کە تیایدا هەیە جۆرەکانی تری گەنمەشامی، ئەمەش وا دەکات پسپۆڕانی خۆراک ئامۆژگاری بکەن بە خواردنی ئەو ماددە خۆراکیە.

رێژەیەکی بەرزی ریشاڵی تێدایە

نۆک سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بە ریشاڵ، کە سوودی هەیە بۆ تەندروستی ریخۆڵە، هاوکات یارمەتی کەمکردنەوەی هەڵمژینی کۆلیسترۆڵ دەدات لە خوێندا، بەمەش ئاستی کەمدەکاتەوە، ئەمە جگە لەوەی بەشدارە لە هەستکردن بە تێربوون.

جگە لەمەش چەندین توێژینەوەی پزیشکی دەریانخستووە ئەو کەسانەی رێژەیەکی زۆری ریشاڵ لە خۆراکیاندا جێگیر دەکەن، رێژەی تووشبوونیان بە شێرپەنجەی قۆڵۆن کەمترە، بۆیە پزیشکەکان پێشنیاری خواردنی نۆک دەکەن.

دەوڵەمەندە بە کانزا سودبەخشەکان

نۆک بە چەندین کانزای بەسوود دەناسرێتەوە کە گرنگترینیان بریتین لە، پۆتاسیۆم و مەگنیسیۆم کە رۆڵێکی گرنگ دەگێڕن لە کەمکردنەوەی پەستانی خوێن کە یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ.

کەم کالۆری تێدایە

پزیشکان و پسپۆڕانی بواری خۆراک پێشنیاری زیادکردنی نۆک بۆ ژەمە جیاوازەکان دەکەن، بەو پێیەی نۆک کالۆری کەم لەخۆدەگرێت، هەربۆیە خواردنی یارمەتیدەرە بۆ زیادنەکردنی کێش.

سوودەکانی تری نۆک

نۆک ئاستی گلوکۆز لە خوێندا کەمدەکاتەوە، هەروەها بەرگری لە ئاستە بەرزەکەی دەکات، بۆیە یەکێکە لەو خۆراکانەی کە پزیشکەکان پێشنیاری دەکەن بۆ نەخۆشانی شەکرە بۆ ئەوەی بە بەردەوامی بیخۆن بۆ ئەوەی ئاستی گلوکۆز لە خوێندا کۆنتڕۆڵ بکەن.