محه‌ممه‌د شوكری: لە داھاتوویەكی نزیكدا دەست بە دروستكردنی پڕۆژەی یەكەی نیشتەجێبوونی كرێنشینان ده‌كرێت
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان ئاشكرای ده‌كات، لە داھاتوویەكی نزیكدا دەست بە دروستكردنی پرۆژەی یەكەی نیشتەجێبوونی كرێنشینان ده‌كرێت.
محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان، به كوردستان24ـی راگەیاند، لە ھەرێمی كوردستان بەرھەمی كەرەستەی خۆماڵی كوالێتی بەرز ھەیە كە دەتوانرێت بۆ كەرتی بیناسازی و كەرتەكانی دیكە سوودی لێوەربگیرێت.
سەبارەت بە پڕۆژەی یەكەی نیشتەجێبوونی كرێنشینان سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی گوتی: "لە داھاتوویەكی نزیكدا دەست بە دروستكردنی پرۆژەكە دەكرێت و ساڵێك تاوەكو دوو ساڵی پێویستە بۆ تەواوكردنی پرۆژەكان".
به بڕیار‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مەسرور بارزانى 20 ھەزار شوقه بۆ کرێنشینان و کەمدەرامەتان له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان دروست ده‌كرێت، كه رووبەری شوقەكان 80 مەتری، 100 مەتری و 120 مەتری دەبن، وەکو نرخی خەمڵاندنی شوقەکان بۆ هاووڵاتییان، هەر مەترێک لەنێوان 250 بۆ 300 دۆلار دەبێ، قیستەکانیش بەماوەى 12 بۆ 15ساڵ دەدرێت.