چاوشئۆغڵو و بلینکن پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا

چاوشئۆغڵو و بلینکن پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا
چاوشئۆغڵو و بلینکن پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا

K24 – هەولێر:

مەولود چاوشئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا، ئه‌نتۆنی بلینکن ئەنجامدا.

بە پێی ئەو زانیارییەی کە لە وەزارەتی دەرەوەی تورکیاوە بڵاوکراوەتەوە، ئه‌نتۆنی بلینکن بەبۆنەی دووبارە هەڵبژاردنەوەی رەجەب تەیب ئەردۆغان بە سەرۆكکۆمار و سەرکەوتنی ئاک پارتی لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانیدا، پیرۆزبایی لە وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو کردووە.

لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی نێوان چاوشئۆغڵو و بلینکن، ئامادەکارییەکانی کۆبوونەوەی میکانیزمی ستراتیژیی تورکیا-ئەمه‌ریکا کە پێشنیار کراوە لە داهاتوودا ئەنجامبدرێت، هەماهەنگی لە بواری پیشەسازیی بەرگریی، پەلاماردانی خانەی تورکان لە نیویۆرک، پێواژووی ئەندامبوونی سوید لە ناتۆ و رێککەوتنی دانەوێڵەی ئیستانبوڵ تاووتوێکرا.