لەمەودوا بە ئۆنلاین دەتوانن سەردانی مۆزەخانەی سلێمانی بکەن

مۆزەخانەی سلێمانی
مۆزەخانەی سلێمانی

K24 - هەولێر:

لە چوارچێوەی پڕۆژەی دیجیتاڵی ئەپڵیکەیشنی پلاتفۆرمی ڤیرژواڵی مۆزەخانەی سلێمانی، لەمەودوای هەمووان دەتوانن بە ئۆنلاین سەردانی مۆزەخانەکە بکەن.

پەیجی فەرمی مۆزەخانەی سلێمانی لە فەیسبووک رایگەیاندووە، ئێستا بەشێوەیەکی ئەلیکترۆنی دەتواندرێت سەرجەم بەش و پارچەکانی مۆزەخانەی سلێمانی بەسەر بکرێنەوە.

ئاماژە بەوەشدرا، پرۆژەکە لەلایەن کۆمپانیای ئای تاک ستۆدیۆ بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرێتی شوێنەوار و كەلەپووری سلێمانی و مۆزەخانەی سلێمانی بۆ یەکەم جار لە کوردستان و عێراقدا جێبەجێکراوە.

مۆزەخانەی سلێمانی سەرەتا لە خانوویەکی بچووکی گەڕەکی شۆڕش لە 14ـی تەموزی 1961 دامەزراوە، دواتر لە ساڵی 1980 گواستراوەتەوە بۆ ئەو بینایەی ئێستای کە دەکەوێتە سەر شەقامی سالم.

کۆچکردوو رەفیق فەتحوڵا یەکەم بەڕێوەبەری مۆزەخانەی سلێمانی بوو، مۆزەخانەکە پارچە ئاسەواری سەردەمە جیاوازەکانی کوردستان و میسۆپۆتامیا لەخۆدەگرێت.

بۆ سەردانیکردنی مۆزەخانەکە، کلیک لێرە بکە..