زانا مه‌لا خالید: په‌یوه‌ندی نێوان په‌رله‌مان و كابینه‌ی نۆیه‌م ته‌ندروست و به‌هێز بوو
K24 - هەولێر:
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان خولی پێنجه‌می په‌رله‌مان و كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له خولی پێنجه‌می په‌رله‌مان ده‌ڵێت، په‌یوه‌ندی نێوان حكومه‌ت و په‌رله‌مان له‌م خوله‌دا، په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز و ته‌ندروست بوو.
زانا مه‌لا خالید سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان به كوردستان24ـی راگه‌یاند، سه‌رباری دروستكردنی كێشه و ئاڵنگه‌ری زۆر بۆ كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ره‌نجام كابینه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو و به هه‌گبه‌یه‌كی پڕ و سه‌ركه‌وتوو له‌ماوه‌ی چوارساڵی رابردوو كاره‌كانی رایی كرد.
زانا مه‌لا خالید هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، یه‌كێك له‌كاره هه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان، چاودێكردنی دام و ده‌زگاكانی حكومه‌ت بوو، به پشتبه‌ستن به په‌یڕه‌وی ناوخۆ، په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز و ته‌ندروست له‌گه‌ڵ كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا له‌م خوله‌ی په‌رله‌ماندا هه‌بوو.
ده‌شڵێت: چوارساڵی رابردوو، به قۆناغه هه‌ره سه‌ركه‌وتووه‌كانی په‌یوه‌ندی نێوان په‌رله‌مانی كوردستان و كابینه‌ی نۆیه‌م داده‌نرێت، به‌وه‌ی كه زۆرترین ئاماده‌بوونی وه‌زیره‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌م له نێو هۆڵی په‌رله‌مان و كۆبوونه‌وه‌كانی لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كان هه‌بووه، وێڕای ئاماده‌بوونی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له‌سه‌ر داوای خۆی له په‌رله‌مانی كوردستان، بۆ گوێگرتن له 97 په‌رله‌مانتار و نوێنه‌رانی خه‌ڵكی كوردستان و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌كانیان و پاشان به كۆی ده‌نگ وه‌ڵامه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیران له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه په‌سه‌ندكرا.
لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا، 96 جار بەرپرسانی باڵای حکومەت و وەزیرەکانی چوونەتە پەرلەمان و 275 جاریش چوونەتە بەردەم لیژنەکانی پەرلەمان و وەڵامی پرسیاری لیژنە جیاوازەکانی پەرلەمانی کوردستانیان داوەتەوە.
هەر لە چوار ساڵی رابردوودا، پەرلەمانتاران چوار هەزار و 313 پرسیاریان ئاراستەی حکومەت و وەزارەتە جیاوازەکانی کردووە، وەڵامی سێ هەزار و 862 پرسیاریان دراوەتەوە.
هەروەها لە 5ـی ئۆکتۆبەری 2020، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ تیمێکی حکومەت چووە پەرلەمانی کوردستان و زیاتر لە 10 کاتژمێر لە پەرلەمانی کوردستان مایەوە، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی وەڵامی زیاتر لە 450 پرسیاری 98 پەرلەمانتاری دایەوە.
چوونی سەرۆکوەزیران بۆ پەرلەمان، بە درێژترین گفتوگۆی نێوان حکومەت و پەرلەمان دادەنرێت، بەشێوەیەک پێشتر هاوشێوەی نەبووە.