دیندار زێباری: له كابینه‌ی نۆیه‌مدا 1200 زانیاری له‌گه‌ڵ رێكخراو و لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ئاڵوگۆڕ كراوه
K24 – هەولێر:
رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان ئاماژه به‌وه ده‌كات سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به دۆسیه‌كانی مافی له هه‌رێمی كوردستان پشتوانییه‌كی به‌هێز بوو، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات هه‌رێمی كوردستان له بواری مافی مرۆڤ پێوه‌ری نێوده‌وڵه‌تی بۆ حوكمڕانی ره‌شید جێبه‌جێ كردووه.
دیندار زێباری، رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كابینه‌ی نۆیه‌مدا گرنگییه‌كی زۆری به دۆسیه‌ی مافی مرۆڤ و ئازادییه‌كان داوه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش بۆ یه‌كه‌م جار له هه‌رێمی كوردستان و عێراقدا پلانێكی دانا كه 389 راسپارده‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌خۆگرتووه، به‌شێوه‌یه‌ك 176 راسپارده‌ی نێوده‌وڵه‌تی له ماوه‌ی هه‌ردوو ساڵی 2021 و 2022 جێبه‌جێ كردووه، كه ئه‌مه‌یش پێوه‌رێكی نێوده‌وڵه‌تییه بۆ حوكمڕانی ره‌شید.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌یش راكێشا، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی سه‌باره‌ت به‌و ئه‌ركه پشتوانێكی به‌هێز بوو، ته‌نانه‌ت بۆ یه‌ك دۆسیه نا، به‌ڵكو بۆ 27 دۆسیه كه وه‌ك پابه‌ندییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی له كابینه‌ی نۆیه‌مدا چه‌سپاوه. گوتیشی، هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا عێراق كه هه‌رێمی كوردستانیش به‌شێكی ئه‌كتیڤ بووه تێیدا، به‌شداری له زیاتر له 36 كۆبوونه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كردووه بۆ جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتننامه نیوده‌وڵه‌تییه‌كان.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد، له‌و كابینه‌یه‌دا له‌باره‌ی دۆسیه‌كانی مافی مرۆڤ و ئازادییه‌كان زیاتر له 1200 زانیاری‌یان له‌گه‌ڵ لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و كونسوڵگه‌رییه‌كان و چه‌ندین لایه‌نی دیكه ئاڵوگۆڕ كردووه، كه ئامانج لێیان زیاتر ئاشنابوونیانه به پڕۆسه‌ی حوكمڕانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و ئاسته‌نگ و ئاڵنگارییانه‌ی دێنه به‌رده‌می.
باسی له‌وه‌ش كرد، پڕۆژه‌یه‌كی گرنگیان هه‌یه كه پلانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه و له سێ ته‌وه‌ردا پێكدێت، یه‌كه‌م، پێداچوونه‌وه بۆ یاساكانی هه‌رێمی كوردستان، دووه‌م، هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاساكان و سێیه‌میش ده‌ركردنی یاسای نوێ. گوتیشی پڕۆسه‌یه‌كی نوێیان ده‌ستپێكردووه بۆ جێبه‌جێكردنی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ده‌ركردنی رێنماییه‌كانی حكومه‌ت بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و یاسایانه به‌شێوه‌یه‌ك كه له‌گه‌ڵ واقیعی هه‌رێمی كوردستان بگونجێت. هه‌روه‌ها گوتی، له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ریش پرۆسه‌یه‌كی گرنگیان ده‌ستپێكردووه، به‌شێوه‌یه‌ك كه هه‌ماهه‌نگی به‌رده‌وام هه‌بێت بۆ ده‌ستپێكردنی راهێنان و مه‌شقپێدانه‌وه و خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ یاسا و پره‌نسیپه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.