وه‌زیری به‌رگریی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ عێراق دواخست
K24 – هەولێر:
سەردانی سبەینێی وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا، بۆریس پیستۆریۆس بۆ عێراق بەهۆی نیگەرانییە ئەمنییەکانەوە هه‌ڵوه‌شێنراوه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی رۆیته‌رز، دوای ئه‌و توندوتیژییانه‌ی بەرامبەر باڵیۆزخانەی سوید لە بەغدا ئه‌نجامدرا، فەرمانگەی پۆلیسی تاوانی فیدراڵی، کە بەرپرسە لە پاراستنی وەزیری به‌رگریی ئه‌ڵمانیا، پێشنیازی کردووە سەردانەکە دوابخرێت و وەزارەتی به‌رگری ئه‌ڵمانیا پابه‌ندی پێشنیازه‌كه بووه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، ناتوانرێت ناڕەزایەتییەکانی بەغدا و خراپتربوونی دۆخەکە له‌به‌رچاو نه‌گیرێت و بڕیاردراوه سه‌ردانه‌كه دوابخرێت، بەمەبەستی پاراستنی کارمەندانی نوێنەرایەتی ئەڵمانیا لە بەغدا.
بڕیار وابوو لە میانه‌ی سەردانەکەیدا بۆ عێراق، وەزیری بەرگریی ئه‌ڵمانیا، سەردانی سەربازانی ئەڵمانیا بکات کە لەچوارچێوه‌ی ناتۆ کە بۆ بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوی تیرۆریستی داعش له عێراقن و لەگەڵ وەزیری بەرگریی عێراق کۆببێتەوە.
بۆریس پیستۆریۆس ئامانجی بوو بیرۆکەیەک لەبارەی دۆخی مه‌یدانیی هه‌بێت به‌ر له درێژکردنەوەی ماوەی ئەرکی سوپای ئەڵمانیا لە عێراق.
ئەڵمانیا دەیەوێت لە پاییزدا ماوه‌ی ئەرکی نوێنەرایەتییە سه‌ربازییه‌كه‌ی لە عێراق درێژ بکاتەوە.
ئه‌ڵمانیا 90 سەربازی لە هه‌رێمی كوردستان و 45 سەربازیشی لە عێراق هه‌یه، كۆی گشتییان ده‌كاته 130 سه‌ربازن لە عێراق خزمەت دەکەن.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، باڵیۆزخانەی ئەڵمانیا ناكه‌وێته نێو ناوچەی سەوز له به‌غدا، تا ئێستا نه‌كه‌وتووه‌ته ژێر کاریگەریی توندوتیژییه‌كانه‌وه.