دەروازەی حاجی ئۆمەران: تا کاتێکی نادیار هاووڵاتییان ناتوانن بە ئۆتۆمبێلی تایبەت سەردانی ئێران بکەن

K24 – هەولێر:

لە راگەیاندراوێکدا، دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران هاووڵاتییان ئاگەدا دەکاتەوە کە تا کاتێکی نادیار ناتوانن بە ئۆتۆمبێلی تایبەت سەردانی ئێران بکەن.

ئەمڕۆ سێشەممە (25ـی تەمموزی 2023)، لە راگەیاندراوەکەی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، هاتووە، "ئاگاداری هاوڵاتییانی خۆشەویستی هەرێمی کوردستان و عێراق دەکەینەوە کە لەلایەن دەروازەی تەمەرچینی کۆماری ئیسلامی ئێران ئاگادارکراینەوە، بەهۆی چەند گرفتێکی تەکنیکی لە کاتی ئێستادا و لەئەمڕۆوە تا کاتێکی نادیار هیچ هاووڵاتییەکی هەرێمی کوردستان و عيراق ناتوانێت بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆی سەردانی وڵاتی ئیران بکات".

لە راگەیانداوەکەدا، ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو هاووڵاتییانەی کە دەیانەوێت سەردانی ئێران بکەن، بەبێ ئۆتۆمبێل بەشێوەی 24 کاتژمێری دەتوانن گەشتەکانیان ئەنجام بدەن و لەهەر پێشهاتێکی نوێشدا ئاگەدار دەکرێنەوە.