شێروان عه‌وڵا: ھەر پەیج و وێبسایت و وێب تیڤییه‌ك كاری میدیایی بكات دەبێت خۆی تۆمار بكات
K24 – هەولێر:
وەزارەتی رۆشنبیری لە رێنماییەكی نوێ‌دا، کە لە رۆژنامەی وەقایعی کوردستان بڵاوکراوەتەوە داوا لە سەرجەم ئەو دەزگا و دامەزراوە میدیاییانە دەکات کە لە رێگەی سۆشیاڵ میدیاوە کار دەکەن دەبێت ناوی خۆیان تۆمار بکەن، هاوكات بەڕێوەبەری گشتی چاپ و بڵاوكردنەوە لە وەزارەتی رۆشنبیری ئاماژه به‌وه ده‌كات، ھەر پەیج، وێبسایت و وێب تیڤییه‌ك كاری میدیایی بكات دەبێت خۆی تۆمار بكات بەپێچەوانەوە رووبەڕووی یاسا ده‌بێته‌وه.
شێروان عه‌وڵا، بەڕێوەبەری گشتی چاپ و بڵاوكردنەوە لە وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به كوردستان24ـی راگه‌یاند، رێنماییه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان تایبه‌ته به كاری میدیایی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی و به ته‌نیا كاری رۆژنامه و گۆڤار ناگرێته‌وه، به‌ڵكو بواری ته‌له‌فزیۆن و رادیۆ و له سۆشیال میدیایش هه‌ندێك بوار ده‌گرێته‌وه، كه پێشتر له رێنماییه‌كه‌دا جێگه‌ی بۆ نه‌كراوه‌ته‌وه، ئه‌وانیش كه زیاتر په‌یوه‌ستن به وێب تی ڤی و په‌یج و چه‌ندین سایتی ئه‌لیكترۆنی. گوتیشی، به‌هۆی ئه‌و پێشكه‌وتننانه‌ی له كاری میدیاییدا هاتووه‌ته ئاراوه، هه‌مواركردنه‌وه‌ی رێنماییه‌كان به پێویست زانراوه، روونیشیكرده‌وه، وێب تیڤییه‌كان ده‌چنه خانه‌ی میدیای بینراو و وه‌ك ته‌له‌فزیۆن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا، تا ئێستا نزیكه‌ی 120 په‌یج و وێب تی ڤی له سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان و وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان خۆیان تۆمار كردووه. گوتیشی، هه‌ر په‌یج و وێبسات و وێب تیڤییه‌ك كه خۆی تۆمار ده‌كات له قازانجی خۆیه‌تی، چونكه له داهاتوودا به لیستێك ده‌خرێته به‌رده‌م حكومه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك لایه‌نی فه‌رمی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكات.
جه‌ختیشیكرده‌وه، هه‌ر په‌یج و وێب تی ڤی و وێسایتێك خۆی تۆمار نه‌كات، له داهاتوودا كێشه‌ی یاساییان بۆ دروست ده‌بێت، نه‌خاسمه كه به‌شێك له‌وانه كارمه‌ندی خۆی هه‌یه و ئه‌گه‌ر خۆی تۆمار نه‌كات، ره‌نگه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆ و وه‌زاره‌تی شاره‌وانییه‌وه مۆڵه‌تی كاركردنیان پێ نه‌درێت و نه‌توانن به‌شداری كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كان بكه‌ن. هه‌روه‌ها گوتی، ماوه‌ی سێ مانگ مۆڵه‌ت دراوه بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان تۆمار بكه‌ن و خۆیان له‌گه‌ڵ رێنماییه‌كان بگونجێنن.
لە ڕێنمایە نوێکەی وەزارەتی ڕۆشبیری کە لە ڕۆژنامەی وەقایعی کوردستان بڵاوکراوەتەوە هاتووە دەبێت سەرجەم ئەو دەزگا و پەیج و وێبسایتانەی کە کاری میدیایی دەکەن دەبێت خۆیان تۆمار بکەن ئەگەر نا ڕوبەڕوی سزای یاسایی دەبنەوە بە گوێرەی ئەو ئامارانەی لە بەڕێوبەرایەتی چاپ و بڵاوکردنەوە هەیە زیاتر لە ١٢٠ شوێنی هاوشێوە هەر کە تا ئێستە تۆمارکراون و سەدان ماڵپەڕ و پێگە هەن کە سەرچاوکانیان دیار نییە.