یەکێتی ئافرەتان سەرکۆنەی کوشتنی دوو ئافرەتەکەی سۆران دەکات
K24 – سۆران
ئەنجومەنی سۆرانی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا سەرکۆنەی کوشتنی دوو ئافرەتەکەی سۆران دەکەن، کە بە دەستی هاوسەرەکەیان کوژران.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "سەرکۆنەی ئەم جۆرە کار قێزەون و کردەوە ناڕەوایە دەکەین، کە هیچ پاساوێک هەڵنا گرێت".
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا ئەنجومەنی سۆرانی یەکێتی ئافرەتان دەڵێت: "ھەرچی زووە بکوژی دوو ئافرەتەکە بە توندترین یاسا سزا بدرێت دوور لە سوڵحی عەشایەری سزا بدرێت و بەسزای خۆی بگەیەنرێت".
دوێنێ 29/7/2023، لە گەڕەکی کانی قەزای سۆران پیاوێک هەردوو هاوسەرەکانی خۆی کوشت، دواتر خۆی رادەستی هێزەکانی پۆلیس کرد.