توڕەییەکەی سعوودیه له دژی مێسی بەردەوامە
دوای ئه‌وه‌ی لیۆنێل مێسی كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا ئۆفه‌ره خه‌یاڵییه‌كه‌ی یانه‌ی هیلالی سعوودیه‌ی ڕه‌تكرده‌وه، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته توڕه‌بوونه و هێشتا ساردنه‌بوونه‌وه و بیر له تۆڵه‌كردنه‌وه ده‌كه‌نه‌وه.
لیۆنێل مێسی له‌م هاوینه گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان كۆتایی هات، بارسێلۆنا نه‌یتوانی ئه‌م یاریزانه بگه‌ڕێنێته‌وه، به‌ڵام هیلالی سعوودیه ئۆفه‌رێكی خه‌یاڵی پێشكه‌ش كرد، ئه‌گه‌رچی له رێككه‌وتن نزیكبوون، به‌ڵام لیۆ له دواساته‌كان ئینته‌ر مه‌یامی هه‌ڵبژارد.
پێگه‌ی گۆڵی عه‌ره‌بی له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاشكرای كردووه حكوومه‌تی سعوودیه ده‌یه‌وێت گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ لیۆنێل مێسی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه كه ئێستا ئه‌و یاریزانه باڵیۆزی گه‌شتیاریی سعوودییه له جیهان.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، به نیازی ده‌ركردنی یاسایه‌كن بۆ پشتگیریكردنی كریستیانۆ رۆناڵدۆ له دژی لیۆنێل مێسی.
سه‌رچاوه‌كه نووسیویه‌تی: به‌شێك له هانده‌رانی سعوودیه له كاتی یارییه‌كانی نه‌سڕ، له دژی كریستیانۆ ناوی مێسی ده‌هێنن، ئه‌م كاره‌ش بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاستی ئه‌ستێره پۆرتوگالییه‌كه دروست بكه‌ن و توڕه‌ی بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به ناوهێنانی مێسی كۆنترۆڵی خۆی له‌ده‌ست بدات. هه‌روه‌كو چۆن له پاڵه‌وانێتی یانه‌كانی عه‌ره‌بی، هانده‌رانی یانه‌ی شه‌بابی سعوودیه له دژی كریستیانۆ ناوی مێسیان له نێو یاریگه ده‌هێنا.
هانده‌رانی یانه‌ی شه‌باب توانیان كاریگه‌ری له‌سه‌ر كریستیانۆ دروست بكه‌ن، به‌جۆرێك له دوای یارییه‌كه كریستیانۆ توڕه‌یی خۆی به كامیرامانێكی نێو یاریگه ڕشت، ئه‌مه‌ش كاردنه‌وه‌یه‌كی زۆری له نێو شه‌قامی وه‌رزشی و میدیایه‌كانی سعوودیه لێكه‌وته‌وه.
ڕۆژنامەنووسی ناوداری سعوودیه حافز ئەلمودلێج، لە میانی چاوپێكه‌وتنێكی له كه‌ناڵێكی ته‌له‌ڤزیۆنی سعوودیه ده‌ڵێت: كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ به‌رده‌وام به‌وپه‌ڕی رێزه‌وه ستایشی سعوودیە دەکات، ئێستا كریس بووه‌ته جوانترین نوێنه‌ری سعوودیه، كه‌چی مێسی ئامادەنەبوو بێت، له‌ولاشه‌وه هاندەرێک دێت لەبەردەم ڕۆناڵدۆ و دروشمی (مێسی..مێسی) ده‌ڵێته‌وه، ئه‌مه‌ش كارێكی خراپه و پێویسته هه‌ر هانده‌رێك ئه‌و كاره بكات سزا بدرێت.
رۆژنامه‌نووسه سعوودییه‌كه ده‌شڵێت: بە هانده‌ران و گەنجانی سعوودیە دەڵێم رێز له كریستیانۆ بگرن، ئه‌و باشترین باڵیۆزی وڵاته‌كه‌تانه، شه‌رمه له دژی كریستیانۆ هاوار بكه‌ن و بڵێن (مێسی...مێسی)!، مێسی چووە ئینتەر میامی و به خێزانه‌وه ڕەتیانکردەوە بێنە سعودیە.
ئەلمۆدلێج گوتیشی: هیوادارم لێژنه‌یه‌ك دروست بكرێت هه‌ر ناوێك بۆ سووكایه‌تیكردن به یاریزانێك له نێو یاریگه به‌كاربێت قه‌ده‌غه بكرێت، به‌تایبه‌تی توڕه‌كردنی كریستیانۆ ده‌بێـت رێگه‌ی لێ بگیردرێت، چونكه رۆناڵدۆ خزمه‌تێكی گه‌وره و سه‌رسوڕهێنه‌ری به‌و خولی سعوودیه كردووه و ناوی ئه‌و خوله‌ی له جیهان دا جوان و سه‌رنجراكێش كردووه و كه ئێستا زۆربه‌ی ئه‌ستێره‌كانی جیهان پێیانخۆشه له‌و وڵاته یاریی بكه‌ن.