عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حموود: هه‌موو هه‌وڵیك ده‌ده‌ین یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان دابین بكه‌ین
K24 – هەولێر:
وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه كار ده‌كه‌ن بۆ به‌جینۆسایدناساندنی پڕۆسه‌كانی ئه‌نفال و كیمیابارانكردن، ده‌شڵێت، هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌م كابینه‌یه‌دا یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ كه‌سوكاری قوربانیان و شه‌هیدان دابین بكرێت.
عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حموود، وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا له كابینه‌ی نۆیه‌مدا ده‌سته‌ی جینۆسایدیان دامه‌زراند كه به دوو ئاراسته‌ی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی كار ده‌كات، ئاراسته‌ی یه‌كه‌می تایبه‌ته به‌و كارانه‌ی كه په‌یوه‌ندییان به حكومه‌تی عێراقه‌وه هه‌یه و ده‌بێت ئه‌ركه‌كانی ئه‌نجام بدات، به‌تایبه‌ت قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی قوربانیانی هه‌ڵمه‌ته‌كانی جینۆساید. گوتیشی، كه حكومه‌تی عێراق به پاساوی جیاجیا خۆی له به‌رپرسیاریه‌تییه‌كان به‌رامبه‌ر به قوربانیانی كوردستان ده‌دزێته‌وه، به پێویستیشی زانی نوێنه‌رانی كورد له عێراق به‌تایبه‌ت سه‌رۆككۆمار و وه‌زیره‌كان و په‌رله‌مانتاران بتوانن به هه‌مووان فشاره‌كان بۆ سه‌ر حكومه‌ت چڕتر بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ره‌بووی زیانبه‌ركه‌وتووانی هه‌رێمی كوردستان بكاته‌وه.
هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌ش كرد، ئاراسته‌ی دووه‌میان په‌یوه‌ندی به‌وه هه‌یه، كه كورد لۆبی له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی دروست بكات، گوتیشی بیركردنه‌وه‌یه‌كی مه‌ترسیدار له عێراق و له‌لای ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق هه‌یه كه هێشتا بڕوای به جینۆسایدكردنی كورد هه‌یه، كه ئه‌مه‌ش پێویسته به‌هه‌ند وه‌ربگیرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌سته‌ی جینۆساید له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا كاری بۆ ده‌كات و مه‌ترسییه‌كانی كه‌یسه‌كانی جینۆسایدی كورد ده‌ناسێنێت بۆ ئه‌وه‌ی ئاگاداریان بكاته‌وه كه هێشتا ئه‌و مه‌ترسییانه له عێراق له‌سه‌ر كورد به‌رده‌وامیان هه‌یه.
سه‌باره‌ت به قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و كیمیابارانكراوان و جینۆسایدكراوان له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه گوتی، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی و چه‌ند وه‌زاره‌تێكی په‌یوه‌ندیدار كاریان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته كردووه، روونیشیكرده‌وه كه له بری پێدانی زه‌وی به كه‌سوكاری قوربانیان، بڕیار دراوه یه‌كه‌ی نیشته‌جێیان پێ بدرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌نگاوه‌كان نراون و قۆناغی سه‌ره‌تایی باشیان بڕیوه. جه‌ختیشیكرده‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕیاره بچێته قۆناغی جێبه‌جێكردن، ده‌بێته یه‌كێك له ده‌ستكه‌وته گرنگه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كه‌سوكاری شه‌هیدانیش.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌و كابینه‌یه‌دا كاره‌كانی دابینكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدان بكه‌وێته جێیه‌جێكردن.
هه‌روه‌ها باسی له‌وه كرد، ئه‌گه‌ر حكومه‌تی عێراق به‌و ئاراسته و عه‌قڵیه‌ته كار بكات كه مه‌به‌ستی نه‌هێشتن و بچووككردنه‌وه‌ی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان بێت، به ئاراسته‌یه‌ك ده‌چێت كه كۆتایی به‌خۆی ده‌هێنێت، به‌تایبه‌ت كه له‌ناو خودی شیعه‌كان ئاژاوه هه‌یه و ئه‌و ئاژاوه‌یه په‌ره‌ده‌سه‌نێت و عێراق ئه‌وه‌ندی دیكه ئاڵۆز ده‌بێت. گوتیشی، حكومه‌تی عێراق ده‌بێت مووچه و بوودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان بنێرێت، چونكه هه‌رێمی كوردستان هیچ پاساوێكی بۆ عێراق نه‌هێشتووه‌ته‌وه.