یەكێتی و گۆڕان تاوتوێی ھەنگاوەكانی رێككەوتنی نێوانیان دەكەن

kurdistan24.net

K24 - سلێمانی

ئەمڕۆ ئەنجوومەنی چڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان بەسەرپەرشتی نەوشیروان مستەفا كۆدەبنەوە و ھاوكات مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە كۆبوونەوەیەكدا شیكردنەوە بۆ ھەنگاوەكانی رێككەوتنی سیاسی نێوانیان دەكەن.

پەیامنێری كوردستان24 لە سلێمانی رایگەیاند: "جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان بەسەرپەرشتی نەوشیروان مستەفا رێكخەری گشتی لە كۆبووەدان، لەم كۆبوونەوەیە گفتوگۆ لەسەر ئەو راپۆرتە دەكرێت كە لیژنەی ھاوبەشی یەكێتی و گۆڕان داویانە بە سەركردایەتی ھاوبەشی یەكێتی و گۆڕان كە پەیوەندی بە ھەنكاوەكانی رێككەوتنەكەوە ھەیە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: "ھاوكات مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە كۆبووەیەكدا ھاوكات لەگەڵ كۆبوونەوەی بزوتنەوەی گۆڕان شیكردنەوە بۆ راپۆرتی لیژنە ھاوبەشەكە دەكەن".