سه‌ربه‌ست ئامێدی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان زیاتر لە 50 ملیار دیناری پێویستە
K24 – هەولێر:
سەرۆکی پێشووی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان زیاتر لە 50 ملیار دیناری پێویستە و ئاشکراشی دەکات کە بەڕێوەبردنی پرۆسەکە 30 هەزار کارمەندی دەوێ.
سەربەست ئامێدی سەرۆکی پێشووی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، بە کوردستان24ی راگەیاند، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کە سەرۆکایەتی هەرێم بڕیاریداوە لە 25ی شوباتی داهاتوو بکرێت، بە هەمان ئەو یاسایە دەکرێت کە هەڵبژاردنی ساڵی 2018ی پەرلەمانی پێکراوە.
گوتیشی: له 7-1-2024 واده‌ی ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران له كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن ته‌واو ده‌بێت، بۆیه ده‌بێت له‌گه‌ڵ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و سووننه‌كان گفتوگۆ هه‌بێت، بۆ چاره‌سه‌ر كردن و درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌كه بۆ 6 مانگی دیكه.
دووپاتیشیكرده‌وه، كه له یاسای كۆمیسیۆن دا هاتووه ناكرێت ماوه‌ی ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران درێژ بكرێته‌وه، به‌ڵام ده‌كرێت یاساكه هه‌موار بكرێته‌وه.
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم بكرابا، تێچووه‌كه‌ی كه‌متر ده‌بوو، چونكه به یه‌ك تیم ئه‌نجام ده‌درا.
رۆژی (3ـی ئابی 2023)، دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە مەرسوومێکدا رۆژی (25ـی شوباتی 2024) وەک رۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکردووە و سەرجەم لایەنەکانی راسپاردووە بۆ ئەنجامدانی رێکارە پێویستەکان.
دڵشاد شەهاب ئاماژەی بەوەشکردبوو، دیاریکردنی وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆدەنگی لایەنە سیاسییەکانی لەسەرە و بە راوێژ لەگەڵ هەموو لایەنەکان، رێککەوتوون لەسەر دیاریکردنی ئەو رۆژە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.
دوای بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی لە (30ـی ئایاری 2023) لەسەر درێژکردنەوەی ماوەی یاسایی تەمەنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان، لە ئێستادا لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئاماده‌كاری بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ده‌كه‌ن.
رۆژی (21ـی حوزەیرانی 2023) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دوای پێشوازیکردنی لە جینین هێنس پلاسخارت، نوێنەری سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق لە تویتێکدا رایگەیاندبوو، "خەڵک مافی هەڵبژاردنی هەیە، لەگه‌ڵ نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان، باسمان له ئاماده‌كارییه‌كان و پشتیوانی له‌مباره‌یه‌وه كرد".