عێراق و ئه‌مەریكا جه‌خت له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگییه ئه‌منییه‌كان ده‌كه‌نه‌وه
K24 – هەولێر:
شاندی به‌رگریی عێراق و پێنتاگۆن به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌ش بڵاوده‌كه‌نه‌وه و جه‌خت له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگییه ئه‌منییه‌كان لە نێویشیاندا پێشمەرگە ده‌كه‌نه‌وه.
راگەیێندراوێکی هاوبەش تایبەت بە گفتوگۆی هاوکاری ئاسایشی هاوبەشی ئەمریکا و عێراق دوای بە کۆبوونەوەی نێوان شاندی وەزارەتی بەرگری عێراق و ئەمریکا لە دوو رۆژی رابردوودا لەسەر ماڵپەڕی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا بڵاکرایەوە و تێیدا هاتووە، هه‌ردوو شاند پابه‌ندییان بۆ په‌ره‌پێدانی ئاسایشی عێراق و به‌هێزكردنی توانا به‌رگرییه‌كان و هەماهەنگییەکانیان لەگەڵ هێزەکانی عێراق و پێشمەرگە لە شەڕی دژی داعش دووپاتکردووەتەوە.
لە بەیاننامەکەدا وەزارەتی بەرگری ئه‌مەریكا جەختی لەسەر بەردەوامی هه‌ماهه‌نگییه‌كان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی عێراق و پێشمه‌رگه و پابه‌ندبوونیان بۆ په‌ره‌پێدانی ئاسایشی عێراق و به‌هێزكردنی توانا به‌رگرییه‌كان دووپاتده‌كه‌نه‌وه.
هاوکات پێنتاگۆن ئاماژەی بەوەشکردووە، هیچ هێزێكی شه‌ڕكه‌ری سوپای ئەمەریکا له عێراقدا نه‌ماوه و ئەرکەکانیان لە چوارچێوەی کاری هه‌واڵگریی و راوێژكارییه بۆ هاوکاریکردنی هێزە ئەمنییەکانی عێراق و پێشمەرگە و جەختی لەسەر ئەوەشکردووەتەوە، هێزەکانیان لەسەر داواکاری حکومەتی عێراق لەو وڵاتە ماونەتەوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە پێشتر، ماتی‌و میللەر، گوته‌بێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمه‌ریکا رایگەیاند، لە گفتوگۆی نێوان شاندی عێراق و وەزارەتی بەرگری ئەمه‌ریکا، هەردوو لا پابەندی خۆیان بۆ بەردەوامی بەرەنگاربوونەوەی داعش لە ناوچەکە دووپاتکردووەتەوە.
گوته‌بێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمه‌ریکا له‌میانه‌ی كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی جەختی له‌وه كرده‌وه، كه پێویستە هەموو گرووپە چەکدارەکانی دەرەوەی دەسەڵاتی وڵات، لە ژێر کۆنترۆڵ و فەرمانی فەرماندەی گشتی هێزە چه‌كداره‌كانی عێراق دابێت.
هه‌روه‌ها ماتی‌و میللەر گوتیشی، "کۆبوونەوە و گفتوگۆی تایبەت بە هەماهەنگی ئاسایشی نێوان ئەمه‌ریکا و عێراق، بە ئامادەبوونی باڵیۆزی ئەمه‌ریکا لە عێراق لە پنتاگۆن بەڕێوەچوو".
گوته‌بێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمه‌ریکا راشیگەیاند، گفتوگۆکان تایبەت بوون بە هەماهەنگییە ئەمنییەکانی عێراق و ئەمه‌ریکا لە داهاتوودا و هەردوو لا پابەندی خۆمان بۆ بەردەوامی بەرەنگاربوونەوەی داعش لە ناوچەکە دووپاتکردەوه و ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمه‌ریکا پشتیوانی لە عێراقێکی سەقامگیر، ئاسایش و سەروەر دەکات، ئەمەش بەرژەوەندییەکانی ئەمه‌ریکا و گەلی عێراق باشتر دەکات".
میله‌ر باسی له‌وه‌شكرد، بڕوامان وایە، هەموو گرووپە چەکدارەکانی دەرەوەی دەسەڵاتی وڵات پێویسته لە ژێر کۆنتڕۆڵ و فەرمانی فەرماندەی گشتی هێزە چه‌كداره‌كانی عێراق دابێت. ئێمە بەردەوام دەبین لەوەی وەک هاوپەیمانی عێراق بمێنینەوە و تواناکانی عێراق بەهێزتر بکەین بۆ ئەوەی کۆتایی بەم دۆخە بهێندرێت.
پێشتریش یه‌حیا ره‌سووڵ، گوته‌بێژی فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، شاندێكی باڵای وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق به سه‌رۆكایه‌تی سابیت محه‌ممه‌د عه‌باسی، وه‌زیری به‌رگری سه‌ردانی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكای كردووه.
یه‌حیا ره‌سووڵ روونیشكردووه‌ته‌وه، شاندی عێراق كه هه‌ر یه‌ك له عه‌بدولوه‌هاب ساعیدی، سه‌رۆكی ده‌زگای دژه‌تیرۆر، عه‌بدولئه‌میر یاروڵڵا، سه‌رۆكی سوپاسالار و قه‌یس مه‌حمه‌داوی، جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی له‌خۆگرتووه. بانگهێشتنامه‌یه‌كی فه‌رمی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكاوه پێگه‌یشتووه.
هه‌روه‌ها باسی له‌وه كردووه، شانده‌كه له‌میانی مانه‌وه‌یدا ژماره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه ئه‌نجام ده‌دات و باس له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات به‌تایبه‌تی سه‌باره‌ت به ئایینده‌ی مانه‌وه‌ی هێزی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له عێراق و هاریكارییه ئه‌منییه دووقۆڵییه‌كان و گۆڕینی شاره‌زایی و زانیارییه‌كانی بواری هه‌واڵگری بۆ له‌ناوبردنی پاشمانه‌وه‌كانی چه‌كدارانی رێكخراوی داعش ده‌كه‌ن.