عەدنان شەریف بەڵگە فیلمی کۆبانێ بەرهەم دەهێنێت
K24 – هەولێر:
عەدنان شەریف، دەرهێنەر، فیلمی دۆكیۆمێنتاری "كۆبانێ" به‌رهه‌م ده‌هێنێت، کە فیلمه‌كه باس له رۆل و به‌شداریكردنی پێشمه‌رگه ده‌كات له داستانی مێژوویی شاری كۆبانێ كه به بڕیاری سه‌رۆك بارزانی و ره‌زامه‌ندی په‌رله‌مانی كوردستان، پۆلێك له پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌شدارییان له شه‌ڕی دژ به داعش له شاری كۆبانێ و ناوچه‌كانی تری كوردستانی سووریا كرد.
فیلمه‌كه له‌لایه‌ن ستافێكی پڕۆفیشناڵ به‌رهه‌م ده‌هێنرێت و وه‌ك ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌كه ده‌ڵێت، ده‌یانه‌وێ فیلمه‌كه بكه‌نه به‌ڵگه فیلمێكی دۆكیۆمێنتاری مێژوویی.
عه‌دنان شه‌ریف ده‌رهێنه‌ری فیلمی "كۆبانێ" تایبه‌ت بۆ كوردستان24 گوتی: فیلمی دۆكیۆمێنتاری "كۆبانێ" له‌سه‌ر زاری فه‌رمانده و پێشمه‌رگه به‌شداره‌كانه‌وه باس له بڕیاری چوونیان له‌لایه‌ن سه‌رۆك بارزانی و به‌شداریكردنی له شه‌ڕه‌كانی دژ به چه‌كداره تیرۆریسته‌كانی داعش له شاری كۆبانێ و ناوچه‌كانی تری كوردستانی سووریا ده‌كات.
گوتیشی: له كاتێكدا كه له ساڵی 2014 چه‌كدارانی داعش نزیك بوون شاری كۆبانی به تەواوی داگیر بكه‌ن، ئەو كات فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی هەرێمی کوردستان داوایه‌كی به‌په‌له‌ی راگه‌یاند و فه‌رمانی كرد راسته‌وخۆ پێشمەرگە بچێت به‌هانای خه‌ڵكی كۆبانێ و به‌شداریی رزگاركردنی شاره‌كه لە دەست چه‌كدارانی داعش بكات، دواتریش ره‌زامه‌ندی پەرلەمانی كوردستان وه‌رگیرا و فه‌رمانی چوونی پێشمه‌رگه بۆ كۆبانێ بوو به واقیع و چووه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
دەشڵێت: له چركه سات و رۆژی یه‌كه‌می گه‌یشتنی پێشمه‌رگه بۆ كۆبانێ، ئه‌نجامی شه‌ڕه‌كان پێچه‌وانه بوونه‌وه و پێشمەرگە سەركەوتن دوای سه‌ركه‌وتنی تۆمار ده‌كرد و چه‌كدارانی داعش‌یش پاشه‌كشه‌یان ده‌كرد.
عه‌دنان شه‌ریف ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: فیلمی دۆكیۆمێنتاری "كۆبانێ" به‌شێوه‌یه‌كی گشتی باس لە رۆلی پێشمەرگە قارەمانەكان دەكات ئەوانی بە فیعلی به‌شداریی شه‌ڕه‌كانیان كرد و چوونه شاری كۆبانێ، فه‌رمانده و پێشمه‌رگه‌كان دیمه‌نه‌كانی سه‌ره‌تا و یه‌كه‌می چوونیان بۆ كۆبانێ و به‌شداریكردنیان له شه‌ڕ و داستانه‌كان ده‌گێڕنه‌وه، ئه‌وان له‌سه‌ر زاری خۆیانه‌وه قۆناغ به قۆناغی پێشكه‌وتن و سه‌ركه‌وتنه‌كانی پێشمه‌رگه له جه‌نگ و رووبه‌ڕبوونه‌وه‌كان ده‌گێڕنه‌وه تا كۆتا هه‌نگاو و راگه‌یاندنی سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاری به‌سه‌ر چه‌كدارانی داعشدا.
ده‌رهێنه‌ری فیلمی كۆبانێ ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، چەندین فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی پێشمه‌رگه وه‌ك لیوا و عقید و هه‌روه‌ها چه‌ند پێشمەرگەیه‌كیش له فیلمه‌كه‌دا به‌شدارن و به‌شێوه‌ی پڕاكتیكی باس له رۆل و ئه‌رك و به‌شداریكردنیان له شه‌ڕه‌كان ده‌كه‌ن.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه له فیلمی دۆكیۆمێنتاری "كۆبانێ" بنەماڵەی شەهید زێرەڤان ئه‌كره‌م عه‌بدولجه‌بار، كه یه‌كه‌م شه‌هیدی داستانی كۆبانێ بوو، به‌شدارن و باسی رۆلی كوڕه‌كه‌یان له پێشمه‌رگایه‌تی تا شه‌هیدبوونی له شاری كۆبانێ ده‌كه‌ن.
فیلمی دۆكیۆمێنتاری "كۆبانێ" كه له ده‌رهێنانی عه‌دنان شه‌ریف و وێنه‌گرتنی سامان محه‌ممه‌د و رووناكی هه‌واڵ هه‌ركییه، قۆناغی وێنه‌گرتنی خه‌ریكه ته‌واو ده‌بێت و دوای ئه‌وه‌ش ده‌ست به كاری مۆنتاژكردنی ده‌كرێت و ئاماده ده‌كرێت بۆ بڵاوكردنه‌وه.