مەهدی ئومێد ئەسپی خۆی لە هەولێر تاو دەدات

مەهدی ئومێد ئەسپی خۆی لە هەولێر تاو دەدات
مەهدی ئومێد ئەسپی خۆی لە هەولێر تاو دەدات

K24 - هەولێر

مەهدی ئومێد، دەرهێنەری ناسراوی کورد، دوای ساڵانێکی زۆر دابڕان لە سینەما و کارە هونەرییەکانی بڕیارە 12ـی ئاب، لە هەولێر دەست بکات بە نمایشکردنی فیلمێکی نوێ بە ناونیشانی "ئەسپ"، کە لە نووسین و دەرهێنانی خۆیەتی و بە دروشمی ئەوەی ئەمڕۆ دەگوزەرێت، دوێنێ بە سینەما پێشبینیمان دەکرد.

مەهدی ئومێد لە بارەی ناوەڕۆکی فیلمەکەیەوە بۆ کوردستان24 دەڵێت: ناوەڕۆکی فیلمەکەم باس لە ژیان و پێشهاتە سیاسیەکانی ئەمڕۆ دەکات، کە لە دوای راپەڕینەوە ئێمە بە سینەما پێشبینی ئەوەمان کردبوو، کە تیری لە ملی کوردە و تا دێت دوژمن و ناحەزانی چمکی ئازادی لە هەوڵی سڕینەوە و لێسەندنەوەی ناسنامەکەمان دەدەن، هاوکات وەک گەلێکی ستەمدیدە و ئاشتیخواز بەردەوامین لە جوانترکردنی ژیان، بەڵام ئەوان هەزمی جوانی و ئاوەدانی و پێشکەوتنەکانمان ناکەن.

جێگەی باسە، ئەم بەرهەمە بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی هونەری سینەما و بەشی ڕێکخراوە پیشەییەکان پارتی دیموکراتی کوردستان بەرهەم هاتووە و لە ئێمپایەر سینەمادا نمایش دەکرێت.