کۆنگرێسمانێکی ئەمەریکی: پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا زۆر باشە

K24 - واشنتن

کۆنگرێسمانێکی ئەمەریکی بە کوردستان24ی راگەیاند، پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا زۆر باشە و هیوادارن ئەو پەیوەندییە بۆ چەندین سەدە بەردەوام بێت.

گڵێن گرۆسمان، کۆنگرێسمانی ئەمەریکی بە کوردستان24ی گوت: "هیوای بەختێکی باش بۆ تەواوی خەڵکی کوردستان دەخوازم، ئێستا هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ ئەمەریکا هەیە و هیوادارم ئەو پەیوەندییە بۆ چەندین سەدە بەردەوام بێت، بوونی پەیوەندی باشی ئەمەریکا و هەرێمی کوردستان گرنگە".

گوتیشی: "من لێرە چاوم بە چەند کۆچبەرێکی کورد کەوتووە، ئەوان کەسانێکی زۆر باشن و وەک سەرمایەیەکن بۆ وڵاتەکە، هیوام وایە پەیوەندییە بازرگانییەکانمان فراوانتر بکرێ و لە داهاتوودا کوردستان بەهێزتربێت".