زیندانییەکی رووسیا: ئێمە بەلای سوپای رووسیاوە مرۆڤ نین

شوێنی وەرگرتنی زیندانیان بۆ خزمەتکردن لە ریزەکانی سوپای رووسیادا
شوێنی وەرگرتنی زیندانیان بۆ خزمەتکردن لە ریزەکانی سوپای رووسیادا

K24 - هەولێر

ئەو زیندانیانەی لە سوپای رووسیا وەرگیراون، بە بەردەوام توشی ئازار دەبنەوە، هەروەها بە بێ ئەوەی چەکی  پێویستیان پێ بدەن ناچار دەکرێن بچنە بەرەکانی پێشەوەی شەڕ، هەروەها مووچەکانیان بە شێوەیەکی رێکوپێک خەرج ناکرێت.

بەگوێرەی رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمەریکی کە دەڵێت: سەربازێکی رووسی بەناوی ئەلێکساندەر کەپێشتر زیندانبووە هێنراوەتە بەرەکانی شەڕ، دەڵێت: ئەو یەکەیەی کەئەو تێیدا خزمەت دەکات 120 پیاوی تێدابووە و تەنها نزیکەی 40 کەسیان لە ژیاندا ماون، هەروەها فشارێکی زۆریان لەسەرە لەلایەن سوپای رووسیا بۆ ئەوەی لە بەرەکانی شەڕدا بمێننەوە سەرەڕای کۆتایی هاتنی گرێبەستی دامەزراندنی شەش مانگیان.

لە ماوەی چەند هەفتەیەکدا لە بەرەی ناوچەی خێرسۆن لە باشووری ئۆکرانیا، ئەو یەکەیە کە بە تەواوی لە زیندانییەکانی رووسیا پێکهاتبوو، کەوتنە بەر تۆپباران و هێرشی قەناس بەدەست و بۆسەی بەردەوامی ئۆکرانیەکان.

ئاماژەی بەوەشکرد، سەگەکانی بینیوە کە تەرمی کەڵەکەبووی هەڤاڵە مردووەکانیان دەخۆن"، گوتیشی، هێزەکانی رووسیا دەیاننێرن بۆ کۆمەڵکوژی، چونکە ئەوان مرۆڤ نین بەلایانەوە".

یەکینەکانی زیندانیان بوونە یەکێک لە بەردی بناغەی ستراتیژی سەربازی رووسیا، چونکە شەڕی درێژخایەن هێزە ئاساییەکانی وڵاتەکەی وێرانکردووە.

لە مانگی شوباتدا، وەزارەتی بەرگری رووسیا دەستیکرد بە تۆمارکردنی هەزاران زیندانی لە زیندانەکانی ئەو وڵاتە لە یەکە تایبەتەکاندا بە ناوی " Storms Z" دوای ئەوەی ئەو ئەرکانەی گرتە ئەستۆ کە ڤاگنەر لە ساڵی یەکەمی هێرشەکەی رووسیا بۆ سەرئۆکرانیادا لە ئەستۆی گرتبوو.

ئەلێکساندەر لە مانگی ئاداردا، دوای ماوەیەکی کەم لە وەرگرتنی سزایەکی درێژخایەنی زیندانیکردن بە تاوانی کوشتن لە رووسیا، وەک زیندانییە شەڕکەرەکانی دیکە، بەڵێنی مووچەی مانگانەی دوو هەزار دۆلاری پێدرا و ئازادیی پێدرا لەگەڵ تەواوبوونی ماوەی شەش مانگی "ماوەی گرێبەستەکەی".

لە کاتی هێرشەکەی رووسیادا، ڤاگنەر هەزاران زیندانی بۆ شەڕکردن لە ئۆکرانیا لە بەرامبەر لێبوردنەکەیان وەرگرتووە، گروپی نیمچە سەربازی رووسی بانگەشەی ئەوە دەکات کە 49 هەزار زیندانی لە ڕیزەکانی رووسیا لە ئۆکرانیا شەڕیان کردووە و لە سەدا 20یان کوژراون.

تا ئێستا نازانرێت قەبارەی یەکە تایبەتەکانی زیندانیان لە سوپای رووسیا و رێژەی برینداربوون و کوژرانیان لە کاتی شەڕدا چەندە.

بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی نیویۆرک تایمز، گوتەی ئەلێکساندەر و سێ زیندانی پێشوو نیشان دەدات کە چۆن یەکەکانی سزادراو لە ژێر کۆنترۆڵی راستەوخۆی سوپای رووسیادا پەرەیان سەندووە.

ئەلێکساندەر و هاوکارەکانی باسیان لە "دانی ناڕێک و پێکی مووچەکانیان کردووە، کە زۆر کەمترە لەو بڕە پارەیەی کە رووسیا بەڵێنی پێیانداوە".

ئەلێکساندەر گوتیشی: ئەفسەرە رووسییەکان بە ئاشکرا قەدەغەیان کردووە لە پیاوانی یەکەکەیدا هاوڕێ مردووەکانیان لە بەرەکانی شەڕدا کۆبکەنەوە.

ئەلێکسەندەر ئاشکرای کرد، ئەفسەرەکانی سوپای رووسیا، بەبەکارهێنانی هەڕەشە و ترساندن، زیندانییەکان ناچاردەکەن کە دوای گرێبەستەکەیان ساڵێک زیاتر لەبەرەکانی شەردا بمێننەوە.

روونیشی کردەوە، کە ئێستا ئەو لە زاپۆریژیا لەبەرەکانی شەڕدایە و ناچارکراوە کە ساڵێک زیاتر بمێنێتەوە تاوەکو لێخۆشبوونەکە دەیگرێتەوە.