راپۆرتێكی جیهانی: عێراق كه‌وتووه‌ته‌وه دۆخی له‌ناكاوی كه‌مئاوی
K24 - هەولێر:
راپۆرتێكی نوێی جیهانی ئاشكرای ده‌كات كۆمه‌ڵگه‌ی جیهانی رووبه‌ڕووی دۆخێكی ناله‌بار بووه‌ته‌وه كه هاوشێوه‌ی نییه، ده‌شڵێت چاره‌گێكی جیهان دووچاری كه‌مئاوی بووه‌ته‌وه.
په‌یمانگه‌ی "سه‌رچاوه جیهانییه‌كان" له نوێترین راپۆرتی خۆیدا كه هه‌ر چوار ساڵێك بڵاویده‌كاته‌وه، ئاشكرای كردووه، كۆمه‌ڵگه‌ی جیهانی رووبه‌ڕووی باری نائاسایی و له‌ناكاوی كه‌می ئاو بووه‌ته‌وه، كه هه‌رگیز هاوشێوه‌ی نه‌بووه و بووه‌ته سه‌رچاوه‌ی نیگه‌رانی جیهانی و كاریگه‌ری له‌سه‌ر چه‌ندین ناوچه‌ی جیهاندا دروست كردووه.
ڕاپۆرته‌كه‌ی ئه‌و په‌یمانگه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، 25 وڵات كه ده‌كاته نزیكه‌ی چاره‌گێكی دانیشتووانی جیهان له ئێستادا له رووی بڕی ئاوه‌وه گه‌یشتوونه‌ته دۆخێكی تایبه‌ت، كه مه‌ترسیداره. هه‌روه‌ها روونیكردووه‌ته‌وه، نزیكه‌ی چوار ملیار مرۆڤ به ده‌ست كه‌م ئاوییه‌وه ده‌ناڵێن، كه لانیكه‌م له ماوه‌ی ساڵێكدا بۆ ماوه‌ی مانگێك ده‌كه‌ونه دۆخێكی مه‌ترسیداره. هاوكات پێشبینی ده‌كات تاوه‌كی ساڵی 2050 چوار ملیۆن بۆ 60%ـی دانیشتووان به‌رز ببێته‌وه.
ڕاپۆرته‌كه هه‌روه‌ها باسی له‌وه كردووه، تاوه‌كو ساڵی 2050 تێكڕای تێچووی گشتی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئاوی جیهان به رێژه‌ی 31% به‌رزببێته‌وه، كه ده‌كاته 70 تریلیۆن دۆلار، له كاتێكدا له ساڵی 2010 ته‌نیا 15 تریلیۆن بووه.
ئه‌و راپۆرته سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشاوه له كۆی ئه‌و 25 وڵاته‌ی كه زۆرترین كاریگه‌ری بێئاوی روویان تێده‌كات، 15 وڵاتیان عه‌ره‌بین، كه له‌وانه عێراق، میسر، ئیمارات و سعوودیه، تونس، قه‌ته‌ر، كوه‌یت، عوممان و لیبیا و ژماره‌یه‌ك وڵاتی دیكه ده‌گرێته‌وه.
(یه‌كشه‌ممه 23ـی ته‌ممووزی 2023) فالح خه‌زعه‌لی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی كشتوكاڵ و ئاو و هۆڕه‌كان رایگه‌یاند، عێراق به ئاستێكی زۆر رووبه‌ڕووی كه‌می به‌ردانه‌وه‌ی ئاوی هه‌ردوو رووباری دیجله و فوڕات بووه‌ته‌وه، له‌لایه‌كی دیكه‌ش توركیا رێگری له جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ عێراق سه‌باره‌ت به به‌شه ئاوی به‌ردراوه ده‌كات.
خه‌زعه‌لی له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا روونیكردووه‌ته‌وه، توركیا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی واژۆی له‌سه‌ر چه‌ند رێككه‌وتننامه‌یه‌ك كردووه، له‌وانه‌ش ناساندنی ئه‌هواره‌كان له لیستی شوێنه‌واری جیهانی و زه‌وییه هاوبه‌شه‌كانی ده‌ریاچه و كه‌ناراوه‌كان و رووباره‌كان، به‌ڵام ره‌چاوی ئه‌و رێككه‌وتننامانه و به‌شه ئاوی عێراق به‌گوێره‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ناكات.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، كه حكومه‌تی عێراق به ته‌واوه‌تی هه‌ستی به مه‌ترسییه‌كانی قۆناغی داهاتوو كردووه، هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش په‌رله‌مان كۆنفرانسێكی سه‌باره‌ت به گۆڕانی كه‌شوهه‌وا ئه‌نجامداوه و وه‌زاره‌تی كشتوكاڵیش سێ كۆنگره‌ی له‌و باره‌یه‌وه رێكخستووه، سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا عێراق پێنجه‌مین وڵاتی جیهانه كه كه‌وتووه‌ته ژێر كاریگه‌رییه‌كانی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا، كه ئه‌مه‌ش به‌ڵگهیه له‌سه‌ر بوونی مه‌ترسییه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر ئایینده‌ی ئه‌و وڵاته. به پێویستیشی زانی لایه‌نی دانوستانكاری عێراق له هه‌وڵه‌كانی له‌گه‌ڵ لایه‌نی توركیا به‌رده‌وام بێت بۆ چاودێریكردنی ئه‌و دۆسیه‌یه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه رێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، زیاتر له 12 هه‌زار خێزان له ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق به‌هۆی وشكه‌ساڵییه‌وه له مانگی ئاداری ئه‌مساڵدا، شوێنه‌كانیان به‌جێهێشتووه و روویان له شار و شارۆچكه‌كان كردووه.
رێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشاوه، كه هه‌ریه‌ك له شاره‌كانی زیقار و میسان زۆرترین زیانی وشكه‌ساڵییان به‌ركه‌وتووه و ژماره‌ی كۆچی دانیشتووانی ئه‌و دوو شاره بۆ شاره گه‌وره‌كانی دیكه‌ی عێراق، له هه‌موو شاره‌كانی دیكه زیاتر بووه.
رێكخراوه په‌یوه‌ندیداره‌كان هۆشداری ده‌ده‌ن له كۆچی ناوچه زیانبه‌ركه‌وتووه‌كان و كه‌ڵه‌كه‌بوونی ژماره‌ی دانیشتووانی شاره‌كه گه‌وره‌كان، ئه‌و رێكخراوانه باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه‌ڵه‌كه‌بوونی دانیشتووان له شاره گه‌وره‌كان، زیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستی گه‌وره‌ی لێ ده‌كه‌وێته‌وه، به‌تایبه‌تی به‌هۆی ئه‌وه‌ی شاره‌كانی عێراق ژێرخانی سیسته‌میان نییه، كه هۆكاره‌كه‌یشی بوونی به‌رده‌وامی شه‌ڕ و پێكدادان و نه‌بوونی ده‌رفه‌تی خزمه‌تگوزارییه‌كانه.
به‌گوێره‌ی رێكخراوی یونیسێف، 17 وڵاتی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقیا رووبه‌ڕووی قه‌یرانی كه‌می ئاو بوونه‌ته‌وه، كه له كۆی ئه‌و ژماره‌یه‌دا یازده وڵات كه عێراقیشی تێدایه، زۆرترین كێشه‌ی كه‌می ئاویان هه‌یه.
پێشتر بانكی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاندبوو، ئه‌گه‌ر عێراق تاوه‌كوو ساڵی 2050 كێشه‌ی ئاو چاره‌سه‌ر نه‌كات، هاوكات پله‌ی گه‌رمی به یه‌ك پله به‌رز ببێته‌وه و له به‌رامبه‌ریشدا باران به رێژه‌ی 10%، كه‌م بكات، ئه‌و كات عێراق 20%ـی ئاوی پێویست بۆ دانیشتووانه‌كه‌ی له‌ده‌ست ده‌دات.