مایڵز كاگینز: جووڵه‌ی نوێی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه‌دا ته‌نیا جێگۆڕكێی هێزه‌كان بووه
K24 - هەولێر:
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و سووریا چه‌ند جووڵه‌یه‌كیان ده‌ستپێكردووه، هاوكات گوته‌بێژی پێشووی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و جووڵانه ئاسایین و ته‌نیا جێگۆڕكێی هێزه‌كان بووه.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 25ـی ئابی 2023) مایڵز كاگینز، گوته‌بێژی پێشووی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش سه‌باره‌ت به جموجۆڵه‌كانی چه‌كدارانی داعش له سووریا و له عێراق و كه‌مپی هۆلی تایبه‌ت به داعش تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی داعش به‌تایبه‌تی له كه‌مپی هۆڵ نه‌هێڵیت. گوتیشی، ئێستا 50 هه‌زار ئه‌ندامی داعش له‌ناو كه‌مپه‌كاندا ده‌ستبه‌سه‌رن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كۆمه‌ڵێك هۆكار هه‌یه بۆ دووباره سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش به‌تایبه‌ت له‌و شوێنه باوانه‌ی كه ئه‌وانی له‌سه‌ره‌تادا لێ ده‌ركه‌وت، هۆكاری سه‌ره‌كیش له ئێستا بوونی ناكۆكی و به‌ریه‌كه‌وتنی لایه‌نه دژبه‌یه‌ك و ناكۆكه‌كانه له‌وانه‌ش بوونی حه‌شدی شه‌عبی و هێزی دیكه‌ی جیاجیا به‌تایبه‌ت له شنگال و بوونی سوپای عێراق له ناوچه‌كه و پێشمه‌رگه‌ش له دووره‌وه، هه‌ژاری و نه‌داری له ناوچه‌كه هۆكارێكی دیكه‌یه له دووباره سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی چالاكییه‌كانی داعش له ناوچه‌كه‌دا.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا، نه‌بوونی ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌ت به‌سه‌ر هه‌ندێك ناوچه‌ی عێراق، وایكردووه داعش دووباره بكه‌وێته‌وه خۆی و چالاكییه‌كانی رێكبخاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه ده‌ست به كرده‌وه‌كانی بكاته‌وه.
مایڵز كاگینز، له‌باره‌ی جووڵه نوێیه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و سووریا روونیكرده‌وه، ئه‌وه‌ی روویداوه بریتییه له جێگۆڕكێی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و سووریا، له كاتێكدا ئه‌و جێگۆڕكێانه رووده‌دات، پێویست به هێزی زیاتر ده‌كات بۆ پاراستنی ئاسایشی ئه‌و هێزانه‌ی جێگۆڕكێیان پێ ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی، كۆنگرێس یاسایه‌كی ئاماده كردووه بۆ ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ هاوكارییه‌كان بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌رده‌وام بێت. گوتیشی، ئه‌مه‌ریكا پشتوانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات له پرۆسه‌ی یه‌كگرتنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، به‌ڵام له ئێستادا هه‌ندێك گرووپی سیاسی هه‌یه كه نایانه‌وێ ئه‌م یه‌كگرتنه‌وه‌یه رووبدات، به‌ڵام یه‌كگرتنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ به‌هێزبوونی هه‌رێمی كوردستان گرنگه. جه‌ختیشیكرده‌وه كه ده‌بێت حزبه‌كان به‌رژه‌وه‌ندی یه‌گرتنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌سه‌رووی به‌رژه‌وه‌ندییه حزبییه‌كانه‌وه ببینن.
له‌باره‌ی دابینكردنی سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی بۆ پێشمه‌رگه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه، ناوبراو گوتی، ئه‌مه‌ریكا له رێگه‌ی پڕۆژه‌یاساكه‌ی كۆنگرێسه‌وه مه‌به‌ستییه‌تی سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان دابین بكات، كه ئه‌مه‌ش بۆ هه‌رێمی كوردستان گرنگه و پاراستنی ئاسمانی بۆ ده‌سته‌به‌ر ده‌كات، به‌مه‌ش ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت عێراق و هه‌رێمی كوردستان ناوچه‌یه‌كی سه‌لامه‌ت بن به‌تایبه‌تی بۆ پاراستنی بیانییه‌كان له‌و وڵاته، كه ئه‌مه‌ش دووره له‌و ده‌نگۆیانه‌ی باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌مه‌ریكا ئامانجیه‌تی له رێگه‌ی ئه‌و سیسته‌مه‌وه هێرش بكاته سه‌ر ئێران.
رۆژی 23ـی حوزه‌یرانی 2023، مایڵز كاگینز، له‌میانی به‌شداریكردنی له ژووری هه‌واڵی كوردستان24 رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا چاوی له‌وه‌یه له رێگه‌ی دابینكردنی سیسته‌می به‌رگرییه‌وه هه‌رێمی كوردستان له هێرشه‌كان به‌تایبه‌تی هێرشه‌كانی ئێران بپارێزێت، له قۆناغی یه‌كه‌میشدا هه‌وڵ ده‌دا بوودجه‌ی بۆ ته‌رخان بكات، هه‌روه‌ها له قۆناغی دووه‌مدا سیسته‌مه‌كه‌ی بۆ دابین ده‌كات.
گوتیشی، دابینكردنی سیسته‌می به‌رگری بۆ هه‌رێمی كوردستان قۆناغێكی دیكه و ته‌واوكردنی قۆناغی یه‌كه‌می هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه بۆ هه‌رێمی كوردستان كه له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2014ـو ده‌ستپێكردنی هێرشه‌كانی داعش ده‌ستیپێكردووه، جه‌ختیشیكرده‌وه، ئه‌مه هه‌نگاوێكی گرنگه، به‌تایبه‌تی كه له چه‌ند رۆژی رابردوودا سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی نوێی بۆ وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند، كه كارخوازان و وه‌به‌رهێنانی ئه‌مه‌ریكیشی تێدایه بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام بده‌ن.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، كه ئاسایش و سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان بۆ كارخوازان و كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكییه‌كان گرنگه، بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌رێمی كوردستان پڕۆژه‌كانیان ده‌ستپێبكه‌ن، بۆیه دابینكردنی سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ده‌بێت.
روونیشیكرده‌وه، كه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مه‌ریكا و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌هێزه، به‌ڵام ده‌كرێت ئه‌و په‌یوه‌ندییانه باشتر بكرێت، به‌تایبه‌تی كه هێشتا پێویست ده‌كات ریفۆرمێكی باشتر له‌ناو هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌ستی كراوه‌تر بێت به‌رامبه‌ر به پێشكه‌شكردنی هاوكارییه‌كانی.