عه‌لی ره‌شید: پێداچوونه‌وه به زیادكردنی نرخی كاره‌با له سیتییه‌كان ده‌كرێت
K24 - هەولێر:
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگادا 15 لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ندمان هه‌یه، به‌رده‌وامن له‌كاره‌كانیان و كێشه و گرفتی هاووڵاتییان چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن. گوتیشی: "پێداچوونه‌وه به زیادكردنی نرخی كاره‌با له سیتییه‌كان ده‌كرێت".
دكتۆر عه‌لی ره‌شید سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر، له‌میانه‌ی به‌شداریان له به‌رنامه‌ی باسی رۆژی كوردستان24 كه ژینۆ محه‌ممه‌د پێشكه‌شی ده‌كات، رایگه‌یاند، زۆرترین ئه‌و كێشانه‌ی كه رووبه‌روومان ده‌بنه‌وه، كێشه‌ی شاره‌وانی، كاره‌با، به‌نزین، كشتوكاڵ و ئاوه.
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر گوتیشی: "هه‌ماهه‌نگی باشمان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه".
له‌باره‌ی پرسی كاره‌باوه، دكتۆر عه‌لی ره‌شید رایگه‌یاند، ماوه‌ی سێ مانگه كار له‌سه‌ر كێشه‌ی كاره‌با ده‌كه‌ین، به‌تایبه‌ت پرسی مۆلیده، مانگانه خه‌ڵكی هه‌ولێر كرێی كاره‌بای مۆلیده به به‌راورد له‌گه‌ڵ شاره‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان زیاتر ده‌ده‌ن، جیا له‌وه‌ش كاره‌بای نیشتمانی كه‌متر به هه‌ولێر ده‌درێت، ئه‌م دابه‌شكردنه له رێگه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌با ده‌كرێت، بۆیه داوامان كردووه دووباره پێداچوونه بكرێت.
گوتیشی: "زیادكردنی نرخی كاره‌با له سیتییه‌كان پێداچوونه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێت، چونكه ئه‌گه‌ر به‌مشێوه بێت، هاووڵاتی ده‌بێت بۆ كرێی كاره‌با كار بكات".
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر باسی له‌وه‌شكرد، پتر له هه‌زار مۆلیده له هه‌ولێر كار ده‌كات، مانگانه كاره‌بای مۆلیده له هی نیشتمانی پتره و ئه‌مه ئه‌ركی هاووڵاتییان قورس‌تر ده‌كات.
گوتیشی: "ده‌رگای به‌شێكی زۆری به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌كانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر داخراوه و داوامانكردووه ده‌رگاكانییان به رووی هاووڵاتییاندا بكه‌نه‌وه، ته‌نانه‌ت فه‌رمانبه‌ر هه‌یه ناگات به به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ی خۆی".
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌ندامانی پارته سیاسییه‌كانی نێو ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر، دكتۆر عه‌لی ره‌شید رایگه‌یاند، په‌یوه‌ندی حزبه‌كانی ناو ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا زۆر پته‌وه و بۆچوونمان یه‌كه.
دووپاتیشیكرده‌وه، چه‌ندینجار داوامان له په‌رله‌مان و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كردووه، هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان بكرێت، ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه‌ی هه‌یه ته‌مه‌نی بوو به ده ساڵ، ده‌بێت نوێبكرێته‌وه.
سه‌باره‌ت به پرسی ئاو، دكتۆر عه‌لی ره‌شید ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، بۆ ده‌ستكه‌وتنی ئاو، ده‌بێت واز له بیرهه‌ڵگه‌ندن بهێنین، پێویسته سوود له ئاوی سه‌ر زه‌وی وه‌ربگرین و بۆ پرسی ئاو پڕۆژه‌ی ستراتیژیمان هه‌بێت.