كریستیانۆ داهاتی سعوودیه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی خه‌یاڵی به‌رز كردووه‌ته‌وه
كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ داهاتی سعوودیەی لەسەر ئاستی جیهان بە ڕێژەی 650% بەرز دەکاتەوە و به‌رپرسێكی وه‌رزشی سعوودیه ئاشكرای ده‌كات هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌شداریی له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا بكه‌ن.
ڕۆژنامەی ئەشرق ئەلئەوسەت بڵاویکردەوە، داهاتی پەخشی خولی تۆپی پێی سعوودیە بەڕێژەی 650% زیادیکردووە، دوای گواستنەوەی ئەستێرەی پورتوگالی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ.
کارلۆ نۆهرا، بەرپرسی سەرەکی کارگێڕی خولی پیشه‌گه‌رانی سعودیە بووە رایگه‌یاند لە ئێستادا یارییەکانی خولی سعوودیە لە 140 وڵات‌دا پەخش دەکرێن.
نۆهرا لە چاوپێکەوتنێکدا کە ئاژانسی هەواڵی "بلومبێرگ" بڵاویکردووەتەوە، هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات كه سعوودیه هه‌موو رێگه‌یه‌ك ده‌گرێبه‌ته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی خولی سعوودیه زیاتر بناسرێت و پێشبكه‌وێت.
نۆهرا ده‌شڵێت: ئاماده‌ین بچینه نێو گفتوگۆ له‌گه‌ڵ فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌وروپا بۆ ئه‌وه‌ی پاڵه‌وانه‌كانی سعوودیه به‌شداریی له چامپیۆنزلیگ بكه‌ن، ئاماده‌ین بۆ هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك كه خزمه‌ت به‌ناوبانگی وڵاته‌كه‌مان و تۆپی پێی سعوودیه بگه‌یه‌نێت.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه چەند ئەندامێکی ده‌ره‌وه‌ی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا هەن کە مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه به‌شداریی له چامپیۆنزلیگ بكه‌ن، دیارترینیان وڵاتی كازاخستانه كه پاڵه‌وانه‌كه‌یان به‌شداریی له پاڵاوتنه‌كانی چامپیۆنزلیگ ده‌كات.
له ئێستادا سەدان ملیۆن دۆلار لە خولی سعوودیە خەرجکراوه بۆ ڕاکێشانی بەشێک لە ئه‌ستێره‌كانی جیهان، ئه‌مه‌ش له پێناو ئه‌وه كراوه كه گۆڕانكاریی رێشه‌یی له سعوودیه بكرێت.
نێیماری بەڕازیلی و کەریم بێنزێمای فەرەنسی و سادیۆ مانێ سەنیگالی و ڕیازی مەحرەزی جه‌زائیری دیارترین ئه‌و ئه‌ستێرانه بوون كه له‌م هاوینه په‌یوه‌ندییان له خولی سعوودیه كرد.