ئه‌مه‌ریكا پێشوازی له بڕیاره‌كه‌ی دادگای عێراق سه‌باره‌ت به كووشتنی ترۆیل ده‌كات
K24 - هەولێر:
له‌سه‌ر كوشتنی هاووڵاتییه‌كی ئه‌مه‌ریكی، دادگای عێراقی سزای زیندانی هه‌تاهه‌تایی به‌سه‌ر هاووڵاتییه‌كی ئێرانی و چوار هاووڵاتی دیكه‌ی عێراقیدا سه‌پاند و واشنتن پێشوازی له‌و هه‌نگاوه ده‌كات.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 1ـی ئه‌یلوولی 2023)، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، له‌سه‌ر زاری گوته‌بێژه‌كه‌ی ماتیۆ مێله‌ر له میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، "پێشوازی له بڕیاری دادگای عێراق سه‌باره‌ت به كووشتنی هاووڵاتییه‌كی ئه‌مه‌ریكی ده‌كه‌ین".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هه‌روه‌ها هاتووه: "پێویسته هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستیان له تیرۆركردنی ترۆیل هه‌یه، رووبه‌رووی دادگا بكرێنه‌وه".
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا هیواشیخواست، ئه‌م سزایه ببێته هۆی دادپه‌روه‌ری بۆ ماڵباتی ترۆیل.
دوێنێ (پێنجشه‌ممه 31ـی ئابی 2023) وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو، دوای ئه‌وه‌ی ساڵی رابردوو هاووڵاتییه‌كی ئه‌مه‌ریكی به ناوی ستیڤان ترۆیل له به‌غدا كوژرا، تیمێكی هه‌واڵگری له وه‌زاره‌تی ناوخۆ رێككاره‌كانی به‌دواداچوونی رووداوه‌كه‌ی ده‌ستپێكرد و دوای چه‌ند رۆژێك توانیان ده‌ستنیشانی بكه‌ران و ئه‌و كه‌سانه بكه‌ن كه په‌یوه‌ندییان به‌و رووداوه هه‌بوو و دواتر به بڕیاری دادگا ده‌ستگیركران.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق روونیكرده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن دادگاوه بڕیاری ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌رچوو، تیمه‌كانی پۆلیس ده‌ستگیریان كردن و له به‌رده‌م دادگا دانیان به تاوانه‌كه‌یاندا نا و پاشان ره‌وانه‌ی دادگای تایبه‌ت كران.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق باسی له‌وه‌شكرد، دوێنێ پێنجشه‌ممه 23ـی ئابی 2023، دادگا سزای زیندانیكردنی هه‌تاهه‌تایی به‌سه‌ر هه‌ر پێنج تۆمه‌تباره‌كه‌دا سه‌پاند، كه چواریان عێراقین و یه‌كێكیان هاووڵاتییه‌كی ئێرانییه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشابوو، تیمه هه‌واڵگرییه‌كانیان به دوای گرووپێكی دیكه‌وه كه پێكهاتووه له چوار تۆمه‌تباری دیكه‌ی په‌یوه‌ندیدار به‌و گرووپه پێنج كه‌سییه‌ی ده‌ستگیركراون.
رۆژی هه‌ینی 11ـی تشرینی دووه‌می 2011، تۆڕی "فۆكس نیوز"ـی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكرده‌وه هه‌ر یه‌ك له عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق و كه‌تیبه‌كانی حزبوڵڵای عێراق له پشت كوشتنی ئه‌و هاووڵاتییه ئه‌مه‌ریكییه‌ن، كه رۆژی 7ـی تشرینی دووه‌می 2022 له ناوچه‌ی كه‌ڕاده له به‌غدا كوژراوه.
هاوكات سرییه‌كانی ئه‌هلی كه‌هف به‌رپرسیاریه‌تی خۆی له كوژرانی ترۆیل رایگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو، كوشتنی ناوبراو تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی كوشتنی قاسم سولێمانی و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس بووه. ستیڤان ترۆیل ته‌مه‌نی 45 ساڵ بوو خه‌ڵكی ویلایه‌تی تینیسی ئه‌مه‌ركی بوو.