موخڵیس سەلیم: وەبەرهێنانی پیشەسازی لە هەرێمی کوردستان پێشکەوتووە

موخڵیس سەلیم، شارەزای بواری بازرگانی و وەبەرهێنان
موخڵیس سەلیم، شارەزای بواری بازرگانی و وەبەرهێنان

K24 – هەولێر:

شارەزایەکی بواری بازرگانی رایدەگەیەنێت، وەبەرهێنانی پیشەسازی لە هەرێمی کوردستان بەراورد بە عێراق پێشکەتووترە، بەهۆی ئەوەی لە هەرێمی کوردستان ژینەگەیەکی لەباری هەیە بۆ وەبەرهێنان لە کەرتی پشەسازی، بەڵام لە عێراق ئەو ژینگە لەبارە نییە هەروەها دۆخی وڵاتیش نا سەقامگیرە، هاوکات گوتیشی: پێویستە پاڵپشتی زیاتر بۆ کەرتی پیشەسازی بکەین.

موخڵیس سەلیم، شارەزای بواری بازرگانی و وەبەرهێنان، لە میانەی بەشداریکردنی لە گەشتی دواهەوڵی کاتژمێر 23ـی کوردستان24 رایگەیاند، هەرێمی کوردستان زۆر لە پێش عێراقە لە بواری پیشەسازیدا، بەهۆی ئەوەی لە عێراق هەماهەنگی بۆ بەرەوپێشچوونی کەرتی پیشەسازی نییە، بەڵام لە هەرێمی کوردستان هەماهەنگییەکی باش بۆ بەرەوپێشچوونی کەرتی پیشەسازی هەیە.

هاوکات ئاماژەی بەوەشدا، لە عێراقدا ژینگەیەکی لەبار و ئارام نییە بۆ وەبەرهێنان لە کەرتی پیشەسازی، هەروەها بارودۆخی وڵاتیش ناسەقامگیرە، بەڵام هەرێمی کوردستان ژینگەیەکی ئارام و لەباری هەیە کە دەتوانێت کەرتی پیشەسازی تێیدا بەرەوپێش بچێت.

ناوبارو دەشڵێت: وەبەرهێنانی پیشەسازی لە هەرێمی کوردستان پێشکەوتووە.

ئەو شارەزاییەی بواری بازرگانی، گوتی: لەپێناو بەرەوپێشچوونی کەرتی پیشەسازی لە هەرێمی کوردستان و هاندانی بازرگانان بۆ وەبەرهێنان لەو کەرتە، دەبێت نرخی غاز، کارەبا و نەوت هاوتای ئەو نرخە بێت کە بۆ کارگە پیشەسازییەکانی عێراق تەرخاندەکرێت، دەبێت کارئاسانی زیاتر بۆ بارزگانان بکرێت بۆ ئەوەی بەردەوامبن لە بەرەوپێشبردنی کەرتی پیشەسازی.

له‌ پۆڵێنكاری وڵاتان بۆ ئه‌دای پیشه‌سازی ركابه‌ری، عێراق له‌ ریزبه‌ندی دوایین وڵاتانی عه‌ره‌بی و جیهاندایه‌، رێكخراوی گه‌شه‌پێدانی پیشه‌سازیی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، ناسراو به‌ یونیدۆ راپۆرتی ساڵانه‌ی ئه‌دای پیشه‌سازی ركابه‌ریی وڵاتانی بۆ ساڵی 2023 بڵاوكرده‌وه‌ و به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌، عێراق له‌ دوایین ریزبه‌ندی وڵاتانی جیهان و عه‌ره‌بیدایه‌.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکانی عێراق 40  هەزار فەرمانبەری بێ کار هەیە کە لەسەر میلاکی کارگەکانی سەر بە وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکانی عێراق، لە عێراقدا 277 کارگەی کەرتی گشتی هەیە و تەنیا 144 کارگەیان لە کارکردندان ، تا کۆتایی ساڵی 2022 زیاتر لە 18 هەزار پرۆژەی پیشەسازی لە عێراقدا لە کارکردن وەستابوون، رێژەی بەشداری کارگە پیشەسازییەکان لە داهاتی گشتی عێراق تەنیا بریتییە لە 1%

عێراق %99 ـی پێداویستییەکانی لە بازاڕەکانی دەرەوە هاوردەدەکات، لە ناوخۆدا دەتوانێت تەنها %1 ـی پێداویستییەکانی دابین بکات، ئەویش خۆی لە جۆرەکانی شیر و بەرهەمەکانی، پاکەتی برنج و مەعکرەۆنی، کارگەی شەربەت و هەندێک پیشەسازی بچووک دەبینێتەوە، پیشەسازی عێراق تەواو لاواز بووە، لە بەرامبەردا هاوردەکردن گەیشتووەتە لوتکە.