پێشه‌وا هه‌ورامانی: ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له كۆبوونه‌وه‌ی چوارشه‌ممه بڕیار له‌باره‌ی 500 ملیار دیناره‌كه‌ی به‌غدا ده‌دات
K24 - هەولێر:
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و جێبه‌جێنه‌كردنی رێككه‌وتنه‌كان رایده‌گه‌یه‌نێت، كابینه‌ی نۆیه‌م له یه‌كه‌م رۆژی ده‌ستبه‌كاربوونییه‌وه به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی ده‌ستپێشخه‌ر بووه بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق ئاسایی بكاته‌وه، ده‌شڵێت، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له كۆبوونه‌وه‌ی چوارشه‌ممه بڕیار له‌باره‌ی ناردنی 500 ملیار دیناره‌كه‌ی به‌غدا ده‌دات.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 4ـی ئه‌یلوولی 2023) پێشه‌وا هه‌ورامانی، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت بڕیاری تاكلایه‌نه‌ی حكومه‌تی عێراق بۆ ناردنی بڕی 500 ملیار دینار به‌شێوه‌ی مینحه بۆ هه‌رێمی كوردستان میوانی به‌رنامه‌ی باسی رۆژ بوو له كوردستان24، رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی بڕیاری لێ دراوه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك په‌یوه‌ندی به رێككه‌وتنه سیاسی و یاسایی و ده‌ستووری و ئه‌خلاقییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراقه‌وه نییه و ناكاته نیوه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان كه زیاتر له 900 ملیار دیناری مانگانه‌ی پێویسته.
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد، رۆژی چوارشه‌ممه 6ـی ئه‌یلوولی 2023 كۆده‌بەنەوە و لایه‌نە به‌شداربوو و پێكهێنه‌ره‌كانی حكومه‌ت بۆچوونی خۆیان سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته ده‌رده‌بڕن. گوتیشی، كابینه‌ی نۆیه‌م له‌وه‌ته‌ی ده‌ستبه‌كاربوونییه‌وه به ته‌نیا بڕیاری تێدا نه‌دراوه و هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌یه‌كه‌وه به‌شدار بوونه. جه‌ختیشیكرده‌وه، كه له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بڕیاری كۆتایی سه‌باره‌ت به ناردنی بڕی 500 ملیار ده‌درێت، كه حكومه‌تی فیدڕاڵی وه‌ك خێر به هه‌رێمی كوردستانی ده‌دات.
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا، عه‌قڵییه‌تی له‌ناوبردن و خنكاندنی كورد له دوای ساڵی 2003ـوه وه‌ك جاران له عێراق ماوه و په‌ره‌ی سه‌ندووه. هه‌ورامانی نموونه‌ی به شه‌هیدكردنی گه‌نجی كورد له كه‌ركووك و داگیركردنی زه‌ویوزاری كورد له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان و بڕیاره‌كانی دادگای فیدڕاڵی له دژی هه‌رێمی كوردستان هێناوه، كه له‌گه‌ڵ چه‌ندین نموونه‌ی دیكه‌ی ره‌فتاره‌كانی عێراق به‌رامبه‌ر به كورد، به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان به عه‌قڵییه‌تی له‌ناوبردنی كورد به شێوازی سیاسی و ئابووری و چه‌ندین شێوازی دیكه.
هاوكات پێشه‌وا هه‌ورامانی باسی له‌وه كرد، حكومه‌تی عێراق و كۆمپانیای سۆمۆ له‌وه‌ته‌ی 25ـی حوزه‌یرانی 2023ـوه رۆژانه 85 بۆ 95 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی له هه‌رێمی كوردستان وه‌رگرتووه، كه ته‌نیا یه‌ك دۆلاریشی له به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنی ئه‌و نه‌وته وه‌رنه‌گرتووه، له كاتێكدا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده بووه زیاتر له‌و بڕه‌ش به حكومه‌تی عێراق و كۆمپانیای سۆمۆ بدات. گوتیشی، حكومه‌تی فیدراڵ خۆی له دوور ئه‌رك دزیوه‌ته‌وه، یه‌كه‌میان نه‌ناردنی به‌شه‌بوودجه و مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان و دووه‌میان نه‌دانی مافی كۆمپانیاكانی نه‌وت كه كاری به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن. روونیشیكرده‌وه، ئه‌وه‌ی حكومه‌تی فیدڕاڵ به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان ده‌یكات، پیلانێكه و ده‌ستی پێ كراوه.
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به قسه‌ی هه‌ندێك له‌و كه‌سانه‌ی خۆیان به ئۆپۆزسیۆنی حكومه‌تی عێراق ده‌زانن و له هه‌ردوو په‌رله‌مانی كوردستان و په‌رله‌مانی عێراق به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا بوون هه‌رێمی كوردستان نه‌وت راده‌ستی به‌غدا بكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی مووچه و به‌شه‌بوودجه‌ی بۆ بنێرێته‌وه، گوتی: هه‌ندێك له‌و كه‌سانه دۆڕاوه و قاچاخچییه‌كی سیاسییه و مافی كارمه‌ند و فه‌رمانبه‌رانی خۆی خواردووه، كه كاریان بۆ كردووه، بۆیه ئه‌و كه‌سانه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یان لێ ناكرێت له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و قه‌واره‌كه‌ی قسه بكه‌ن و له كوێوه قازانج بكه‌ن كار بۆ ئه‌و لایه‌نه ده‌كه‌ن. هه‌ندێكی دیكه‌یان به نیاز و مه‌به‌ستی باش له‌و باره‌یه‌وه لێدوان ده‌ده‌ن، به‌ڵام دنیابینیان بۆ عێراق كورتمه‌ودایه و وه‌ك پێویست نییه. هه‌ندێكیشیان ئه‌وانه‌ن كه چه‌ندین جار ئه‌و قسانه‌یان كردووه و گره‌ویان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته كردووه، به‌ڵام هیچیان راست ده‌رنه‌چوون، به‌مه‌ش ده‌رده‌كه‌وێ ئه‌وانه ته‌ڕ نابن و شه‌رم له لێدوانه‌كانیان ناكه‌ن و باكیان به پاراستنی قه‌واره‌ی سیاسی و ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان نییه و نه‌خۆشی ده‌روونییان به‌رامبه‌ر به حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و هه‌ر رۆژه و به چه‌پڵه‌ی كه‌سانێكه‌وه هه‌ڵده‌په‌ڕن.
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختیشیكرده‌وه، ئه‌و جۆره كه‌سانه و لایه‌نی گه‌وره‌تریش له‌و كه‌سانه، بوونه‌ته هۆی دروستبوونی ژاوه‌ژاو و سه‌رئێشه بۆ هه‌رێمی كوردستان، كه هه‌ڵوێسته‌كانیان وایكردووه، هه‌رێمی كوردستان له ئێستادا به‌رامبه‌ر به به‌غدا وه‌ك پێویست ده‌نگ به‌رز نه‌كاته‌وه.
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان روونیشیكرده‌وه، له حكومه‌تی عێراق نیازێكی باش هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان رێكبكه‌وێت، به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆیان به ئۆپۆزسیۆن ناساندووه، له‌گه‌ڵ ئه‌و نیازه‌باشه‌ی به‌غدا دانه‌نیشتوون و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئاڵوگۆڕ بكه‌ن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ كه‌سانی دژه هه‌رێمی كوردستان یه‌كیان گرتووه و زانیاریی و نهێنییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیان پێگه‌یاندوون.
پێشه‌وا هه‌ورامانی هاوكات روونیكرده‌وه، له ئێستادا یه‌كده‌نگی هه‌رێمی كوردستان به‌رامبه‌ر به لایه‌نه پیكهێنه‌ره‌كانی حكومه‌تی نوێی عێراق پێویسته به‌تایبه‌ت بۆ داواكردنی ماف و شایسته‌كان و ئه‌و سته‌مەی له‌سه‌ر هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه. گوتیشی، نه‌بوونی یه‌كده‌نگی بوو چاره‌نووسی یاسای بوودجه‌ی به‌گوێره‌ی خواستی كورد و هه‌رێمی كوردستان یه‌كلایی نه‌كرده‌وه، كه هه‌مان هه‌ڕه‌شه له ئێستادا له‌سه‌ر ره‌شنووسی یاسای نه‌وت و غازی فیدڕاڵیش هه‌یه. بۆ ئەو مەبەستەش حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوا له لایه‌نه ره‌سه‌نه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و به پێویستی ده‌زانێت به‌رپرسیارانه ره‌فتار بكه‌ن و هه‌ڵوێست وه‌ربگرن.
حاكم فه‌رهاد، پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌كه دووباره له باره‌ی بڕیاری ناردنی 500 ملیار له‌لایه‌ن به‌غدا و دابه‌شكردنی مووچه و چاوه‌ڕوانی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان پرسیاری له گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه، له به‌رامبه‌ردا ناوبراو گوتی، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی، وه‌زیری دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی راسپاردووه بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌ی مووچه‌نزمه‌كان له سه‌ره‌تای پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی مووچه دابه‌ش بكرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌مووان چاوه‌ڕوانی كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوون، بۆ ئه‌وه‌ی دوا بڕیار له‌و باره‌یه‌وه بدرێت.
سه‌باره‌ت به رووداوه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردووی كه‌ركووك و شه‌هیدكردنی چوار هاووڵاتی كورد و برینداربوون و ده‌ستگیركردنی چه‌ندانی دیكه، پێشه‌وا هه‌ورامانی رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی له كه‌ركووك روویدا، ته‌قینه‌وه‌ی په‌نگخواردوویی خه‌ڵكی كه‌ركووك بوو كه ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه، رووبه‌ڕووی فشارێكی زۆری دژایه‌تیكردن بوونه‌ته‌وه. روونیشیكرده‌وه، ئه‌وه‌ی له‌و شاره روویدا، گه‌وره‌تر بوو له گه‌ڕانه‌وه‌ی باره‌گا و گرتنی شه‌قامێك، به‌ڵكو ده‌نگهه‌ڵبڕینێكی جیددی بوو له‌لایه‌ن هاووڵاتییان و هاونیشتمانییانی كه‌ركووك به‌رامبه‌ر به‌و سته‌مەی دژیان ئه‌نجامده‌درێت. روونیشیكرده‌وه، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی فه‌رمانی به وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی مامه‌ڵه‌ی شه‌هیدانه بۆ چوار گه‌نجه‌كه‌ی كه‌ركووك بكات، كه له‌سه‌ر ئاڵای كوردستان له‌و شاره شه‌هید بوون. دووپاتیشیكرده‌وه، هیچ عه‌قڵییه‌تێكی شۆڤێنی و زاڵ، كه هه‌وڵ بۆ له‌ناوبردنی كورد ده‌دات، هه‌رگیز ناتوانێت پیرۆزی ئاڵای كوردستان له دڵی گه‌نج و لاوی كورد به‌تایبه‌تی له كه‌ركووك ده‌ربهێنێ و ئینتیمای لێ بسێنێته‌وه و رووحیه‌تی لێ داگیر بكات.
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، په‌یوه‌ندی له‌نێوان سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه سه‌باره‌ت به بارودۆخی كه‌ركووك و ئه‌و ئاڵۆزییانه‌ی دروست بووه، گوتیشی ئه‌گه‌ر بارودۆخه‌كه كۆنتڕۆڵ نه‌كرێت سته‌م به‌رامبه‌ر به كورد به‌رده‌وام بێت، كاری نه‌خوازراوتری لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
پێشه‌وا هه‌ورامانی روونیكرده‌وه سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی تاكو ئه‌مڕۆیش به‌و نیازه كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن. جه‌ختیشیكرده‌وه هه‌رێمی كوردستان له 30ـی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵ تاوه‌كو 31ـی مانگی رابردوو سه‌باره‌ت به بوودجه و یاسای بوودجه و جێبه‌جێكردنی له‌گه‌ڵ لایه‌نی عێراق له دانوستاندا بووه، به‌ڵام جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتن و یاسای بوودجه‌ی نه‌بینیوه، هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌ی له ئه‌ستۆیدا بوو، جێبه‌جێی كرد، له‌سه‌ر داوای هاووڵاتییان ده‌رفه‌ت به حكومه‌تی به‌غدا درا تا بزانرێت چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و بارودۆخه ده‌كات، به‌تایبه‌تی له پێدانی دۆسیه‌ی نه‌وت به به‌غدا و رێككه‌وتن له‌سه‌ر پێدانی نیوه‌ی داهاتی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان، ته‌نانه‌ت حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌رگای بۆ به‌غدا واڵا كرد بۆ ئه‌وه‌ی بێته ناو ورده‌كارییه‌كانه‌وه، به‌م شێوه‌یه تا به ئه‌مڕۆ ده‌گات هه‌رێمی كوردستان ئومێدی هه‌یه به رێككه‌وتن بگات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پشوودرێژه و ده‌خوازێت كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێت، به‌ڵام به‌و مانایه نا، كه هه‌تاهه‌تایه پێشلێكاری قبووڵ بكات.
سه‌باره‌ت به‌و لایه‌نانه‌ی كه له سه‌رووی حكومه‌تی فیدڕاڵ كار ده‌كه‌ن و بڕیار ده‌ده‌ن و ده‌یانه‌وێ له رێگه‌ی بڕینی قووتی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان، قه‌واره سیاسیی و ده‌ستوورییه‌كه‌ی له‌ناو ببه‌ن، پێشه‌وا هه‌ورامانی جه‌ختیكرده‌وه، هه‌رگیز ئه‌و عه‌قڵییه‌ته به خه‌ونه‌كانی ناگات، چونكه كاتێك ئه‌وان تۆپ و فڕۆكه‌یان هه‌بوو و هێرشیان بۆ سه‌ر كورد ده‌هێنا، كورد به چه‌ند بڕنۆیه‌ك به‌رگری ده‌كرد و تێكی ده‌شكاندن. دووپاتیشیكرده‌وه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نیازی وایه كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات، به‌ڵام به‌و مانایه نییه كه ئاڵته‌رناتیڤی دیكه‌ی نه‌بێت.