هه‌رێمی كوردستان و سعوودیه‌ تاووتوێی كاری پێكه‌وه‌یی له‌ بواری وه‌به‌رهێنان ده‌كه‌نه‌وه‌

دكتۆر مـحەمـمەد شوکـری سـەرۆکـی دەسـتـەی وەبـەرھــێـنـانی كوردستان و دكتۆر سـەعـەد شـەھـرانـی بـریـکـاری وەزیـری وەبـەرھــێـنـانـی سـعـوودیـە
دكتۆر مـحەمـمەد شوکـری سـەرۆکـی دەسـتـەی وەبـەرھــێـنـانی كوردستان و دكتۆر سـەعـەد شـەھـرانـی بـریـکـاری وەزیـری وەبـەرھــێـنـانـی سـعـوودیـە

K24 – هەولێر:

سـەرۆکـی دەسـتـەی وەبـەرھـێـنـان و بـریـکـاری وەزیـری وەبـەرھـێـنـانـی سـعـوودیـە جـەخـت لـە کـاری پـێـکـەوەیـی نـێـوانـیـان دەکـەنـەوە.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان، ئـەمـڕۆ یـەکـشـەمـمـە 10ـی ئه‌یلوولی 2023، دكتۆر مـحەمـمەد شوکـری سـەرۆکـی دەسـتـەی وەبـەرھــێـنـان و دكتۆر سـەعـەد شـەھـرانـی بـریـکـاری وەزیـری وەبـەرھــێـنـانـی سـعـوودیـە کـۆبـوونـەوە.

لـە کـۆبـوونـەوەکـەدا کـە ژمـارەیـەک لـە گـەورە بـازرگـانـان و وەبـەرھـێـنـەرانـی وڵاتـانـی رۆژھـەڵاتـی نـاوەڕاسـت و کـەنـداو ئـامـادەیـی بـوون ، سـەرۆکـی دەسـتـەی وەبـەرھــێـنـان ئـاسـانـکـاریـیـەکـانـی یـاسـاکـانـی وەبـەرھــێـنـانـی تـایـبـەت بـە پـاراسـتـنـی مـاف و پـێـدانـی ئـیـمـتـیـاز بـە وەبـەرھـێـنـەران و وەبـەرھــێـنـانـی بـیـانـی بـەمـەبـەسـتـی ھـانـدانـیـان و راکـێـشـانـیـان بـۆ ھـەرێـمـی کـوردسـتـان بـۆ شـانـدی مـیـوان خـسـتـەڕوو.

لـەلای خـۆشـیـەوە بـریـکـاری وەزیـری وەبـەرھــێـنـانـی عـەرەبـسـتـانـی سـعـوودی سـتـایـشـی ھـەرێـمـی کـوردسـتـان و ھـەولـێـری پـایـتـەخـتـی کـرد، لـەو ئـاوەدانـی و پـێـشـکـەوتـنـەی کـە بـەخـۆیـەوە بـیـنـیـوە، ھـیـواشـی خـواسـت پـەرە بـە پـەیـوەنـدیـیـەکـانـی نـێـوانـیـان بـدەن بـە ئـاراسـتـەی کـاری پـێـکـەوەی و ھـاوبـەش لـە نـێـوان دەسـتـەی وەبـەرھــێـنـانـی ھـەرێـمـی کـوردسـتـان و وەزارەتـی وەبـەرھــێـنـانـی عـەرەبـسـتـانـی سـعـوودیـە.

وڵاتـی سـعـوودیـە یـەکـێـکـە لـە وڵاتـە عـەرەبـیـانـەی کـە ژمـارەیـەکـی بـەرچـاوی کـۆمـپـانـیـاکـانـی بـەمـەبـەسـتـی ئـەنـجـامـبـدانـی پـرۆژەکـانـی وەبـەرھــێـنـان لـە ھـەرێـمـی کـوردسـتـانـن ، لـە کـەرتـەکـانـی کـشـتـوکـاڵـی و شـیـرەمـەنـی و بـواری نـەوت و گـازدا کـار دەکـەن.

768