پشكی كه‌ركووك له یاسای بودجه‌ی عێراق زیادیكردووه و گه‌ڕه‌كه كوردییه‌كانی شاره‌كه‌ش له خزمه‌تگوزارییه‌كان بێبه‌شن
K24 - كه‌ركووك:
پشکی کەرکووک لە پڕۆژە یاسای بودجەی ئەمساڵ زیادیکردووە و 421 ملیار دینار بۆ پارێزگای کەرکووک تەرخانکراوە، هاوکات بودجەی پترۆدۆلار لە 35 ملیارەوه بۆ 101 ملیار دینار زیادیکردووە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا بەشێکی زۆری گەڕەکە کوردییەکان خزمەتگوزارییه سەرەتاییه‌كانیان پێنەگەشتووە و هاووڵاتییانی ئه‌و گه‌ڕه‌كانه له ئێستاوه ترسیان له هاتنی وه‌رزی زستان هه‌یه.
لە هەموو ئەو بودجە تەرخانکراوانەی ساڵانی رابردوو، نەتوانراوە شەقامێکی قیڕ یان کۆنکرێت بگەیەندرێتە گەڕەکی ده‌روازه و دانیشتووانەکەشی لەدەست قوڕ و لیتەی ئەم شه‌قامه رزگار بکرێن.
سەعید عیززه‌ددین و رەحمە حەمەئەمین هاوژینی یەکدین و لە گەڕەکی دەروازە دەژین، مام سەعید نابینایه و پوورە رەحمەش نەخۆشه، بە هەزار دەرد و مەینەتی خانوویەکیان له‌و گه‌ڕه‌كه پێکهێناوە، بەڵام بێخزمەتگوزاریی خەریکە ناچاریان دەکات بارگە و بنەیان له‌و گه‌ڕه‌كه بپێچنەوە و بڕۆن.
ئەوان لە گەرمای لە وەرزی هاوینیشدا بیریان هەر لەلای وەرزی زستان و کاتی لافاوە، چونکە دەزانن لەگەڵ دروستبوونی یەکەم لافاو، ئاو هەتا دوا ژووری ماڵەکەیان دەڕوا.
سه‌عید عیززه‌دین، كه هاووڵاتی دانیشتووی گه‌ڕه‌كه‌كه‌یه له‌مباره‌یه‌وه به كوردستان24ـی گوت، ژیان لێره نییه، به‌شێوه‌یه‌ك زستانان تا ئه‌ژنۆیان ئاو دێته ژووره‌وه. گوتیشی، بۆ ئه‌وان كه نابینان ژیانیان له‌و گه‌ڕه‌كه زۆر زه‌حمه‌ته.
هه‌روه‌ها رەحمە حەمەئەمین، كه هاوژینی سه‌عید عیززه‌ددینه به هه‌مان شێوه بۆ كوردستان24 قسه‌ی كرد و گوتی، حاڵیان نییه و به‌هۆی سه‌ختی و دژواری بارودۆخیان به‌تایبه‌تی له وه‌رزی زستاندا چه‌ندین شه‌و هه‌بووه ماڵه‌كه‌یان به‌جێهێشتووه. گوتیشی، به‌هۆی نه‌بوونی رێڕه‌وی ئاوه‌وه مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان دروست بووه به‌تایبه‌ت له كاتی باران بارین و به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاو له كۆڵانه‌كانی گه‌ڕه‌كه‌كه.
بودجەی پارێزگای کەرکووک بۆ ساڵی 2023 لە پترۆ دۆلار و بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان زیادیکردووە و بۆ ئەمساڵ 421 ملیار دینار بۆ پارێزگای کەرکووک تەرخانکراوە و ئیدارەی کەرکووکیش دەڵێت، بەبێ جیاوازی خزمەتگوزاری دەگەیەننە سەرجەم گەڕەکەکان .
له‌وباره‌یه‌وه عەلی حەمادی، یاریدەدری پارێزگاری کەرکووک به كوردستان24ـی راگه‌یاند، بەشی کەرکووک لە پترۆدۆلار لە 35 ملیار دینارەوە بۆ 101 ملیار دینار زیادیکردووە، 200 ملیار دیناری دیکەش بۆ کەرکووک دانراوە، بۆیە هەموو ئەو بودجەی پارێزگاکە پێویستی پێیەتی و بۆی تەرخانکراوە 421 ملیار دینارە.
ساڵی رابردوو 320 ملیار دینار لە بودجەی ئاسایشی خۆراک بۆ پارێزگای کەرکووک تەرخانکرا و بەگوتەی بەرپرسانی ئیدارەی کەرکووک، ئەمساڵ 6 ملیار دینار بۆ پرۆژەی ڕێگاوبان بۆ گەڕەکە زیادەڕۆکان تەرخانکراوە