مۆسكۆ: له‌ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا چوار هه‌زار سه‌ربازی ئۆكرانی كوژراون
K24 - هەولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا نزیكه‌ی چوار هه‌زار سه‌ربازی ئۆكرانی له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كاندا كوژراون.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا، ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 23ـی ئه‌یلوولی 2023) بڵاویكردووه‌ته‌وه، له‌ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا چوار هه‌زار سه‌ربازی ئۆكرانی كوژراون و چه‌ندین هێرشی مووشه‌كی، مووشه‌كی جۆراوجۆر، فڕۆكه و كه‌شتی جه‌نگی تێكشكێندراون.
وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، له رێگه‌ی سیسته‌مه به‌رگرییه‌كانه‌وه، 4 فڕۆكه‌ی ئۆكرانی و دوو فڕۆكه‌ی جه‌نگی خراونه‌ته خواره‌وه.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه، هێزه ئاسمانییه‌كانی رووسیا 12 هێرشی چڕی كردووه‌ته سه‌ر دام و ده‌زگا سه‌ربازییه‌كانی ئۆكرانیا و زیانی زۆری پێگه‌یاندوون.
پێشتریش سوپای ئۆکرانیا رایگەیاندبوو، ژمارەی سەربازە کوژراوەکانی رووسیا گەیشتووەتە 273 هەزار و 980 سەرباز، کە تەنها 520 سەرباز رۆژی سێشەممەی رابردوو کوژراون.
ئۆکرانیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردبوو، هێزەکانیان 4635 تانک و 8868 ئۆتۆمبێلی سەربازی زرێپۆش و 6096 سیستەمی تۆپخانە و 779 سیستەمی مووشەک و 526 سیستەمی بەرگری ئاسمانی رووسیایان لەناو بردووە، هەروەها 315 فڕۆکە و 316 هەلیکۆپتەر لەناوبراون.
ئه‌وه‌ش خرابووه‌ڕوو، ئۆتۆمبێل و تانکی سوتەمەنی و 20 کەشتی جەنگی و یەک ژێردەریایی و 4821 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی رووسی لەناوبراون، لەگەڵ 906 یەکەی کەرەستەی تایبەت و 1479 مووشەکی کروزیش لەلایەن هێزەکانی ئۆکرانیاوە لەناو براون.
له 24ـی شوباتی 2022، به فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا هێرشكرایه‌سه‌ر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س له سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی بوون، تا ئێستاش ئه‌و جه‌نگه به‌رده‌وامه.