ئه‌مه‌ریكا خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی توركیای له سووریا راگه‌یاند
K24 – هەولێر:
به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكی ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن فڕۆكه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی توركییان له باكووری سووریا و له نزیك هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا خستووه‌ته خواره‌وه.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 5ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) دوو به‌رپرسی ئه‌مه‌ریكی كه نه‌یانویستووه ناویان ئاشكرا بكرێت به ئاژانسی "رۆیته‌رز"ـیان راگه‌یاندووه، فڕۆكه‌یه‌كی شه‌ڕكه‌ری ئه‌مه‌ریكی جۆری "ئێف16" فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی توركیایان له نزیك هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له باكووری سووریادا خستووه‌ته خواره‌وه.
له‌لای خۆیه‌وه به‌رپرسێك له وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندووه، ئه‌و فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه خراوه‌ته خواره‌وه و په‌یوه‌ندی به هێزه چه‌كداره‌كانی توركیاوه نییه. ئه‌و به‌رپرسه‌ی پێنتاگۆن زانیاری زیاتری نه‌دركاندووه، كه ئاخۆ فڕۆكه‌كه بێفڕۆكه‌وانه‌كه سه‌ر به چ لایه‌نێكه.
هاوكات هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) له راگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، هێزه‌كانی توركیا ژماره‌یه‌ك هێرشیان بۆ سه‌ر ناوچه‌كانیان له باكووری سووریا ده‌ستپێكردووه.
هه‌سه‌ده له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا باسی له‌وه كردووه، توركیا به زیاتر له 15 فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان ئاسمانی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریای به‌زاندووه و ژماره‌یه‌ك بنكه و ژێرخان و دامه‌زراوه‌ی خزمه‌تگوزاری و وێستگه‌كانی نه‌وت و سووته‌مه‌نی به‌ئامانج گرتووه و له ئه‌نجامدا گیانله‌ده‌ستدان و برینداری لێ كه‌وتووه‌ته‌وه، كه به‌شێكیان هاووڵاتین.