لیژنه‌ی ئه‌منی نێوان عێراق و توركیا كارا ده‌كرێته‌وه
K24 – هەولێر:
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی ده‌كات و تێیدا دواپێشهات و بارودۆخه ئه‌منییه‌كانی وڵات به‌تایبه‌تی له‌ناوبردنی پاشماوه‌كانی داعش، تاوانه رێكخراوه‌كان و راوه‌دوونانی بازرگانانی مادده هۆشبه‌ره‌كان و كاراكردنه‌وه‌ی لیژنه‌ی ئه‌منی نێوان عێراق و توركیا تاووتوێ ده‌كات.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 5ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی كرد و تێیدا دواپێشهات و بارودۆخه ئه‌منییه‌كانی وڵات به‌تایبه‌تی له‌ناوبردنی پاشماوه‌كانی داعش، تاوانه رێكخراوه‌كان و راوه‌دوونانی بازرگانانی مادده هۆشبه‌ره‌كان، تاووتوێ كرا.
هه‌روه‌ها له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ و هه‌ڵسه‌نگاندن له‌باره‌ی رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌منی نێوان عێراق و ئێرانی تایبه‌ت به پاراستنی سنووره‌كانی نێوان هه‌ردووڵات كرا، به‌تایبه‌ت دوای سه‌ردانه‌كه‌ی شاندی عێراقی به سه‌رۆكایه‌تی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق بۆ تاران، كه تێیدا جه‌خت له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ردوو وڵات بۆ پاراستنی سنووره هاوبه‌شه‌كانی نێوانیان كرایه‌وه.
هه‌ر له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئه‌منی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێدا، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراقی بۆ به‌رده‌وامیدان به په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ هاوتا توركییه‌كه‌ی به‌تایبه‌تی بۆ كاراكردنه‌وه‌ی لیژنه ئه‌منییه دووقۆڵییه‌كانی په‌یوه‌ست به چاره‌سه‌ركردنی كێشه ئه‌منییه‌كانی نێوان سنووری هه‌ردوو وڵاتی دراوسێی راسپارد.