بەرزترین تاوەری دار لە جیهاندا لە ئوسترالیا دروست دەکرێت
K24- هه‌ولێر:
به‌م زووانه تاوه‌رێكی گه‌وره و به‌رز له ئوسترالیا دروست ده‌كرێت، كه پێكهاته‌كه‌ی دار ده‌بێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته گڵۆپی سه‌وزیان بۆ دروستكردنی هه‌ڵكردووه.
لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی گه‌شه‌پێدانی هاوبه‌ش بۆ میترۆی ناوخۆی و باشوور (JDAP) له شاری بێرسی ئوسترالیا ره‌زامه‌ندی نیشانداوه به دروستكردنی تاوه‌ری تێكه‌ڵه "هه‌جین" كه به‌رزییه‌كه‌ی 191.2 مه‌تر (627 پێ) ده‌بێت و پێكهاته‌كانی داره.
ئه‌ندازیاران كه دیزاینی تاوهرهكهیان پێشنیاز كردووه و پێشكه‌شیان كردووه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، رێژه‌ی 42%ـی ئه‌و تاوه‌ره پێشنیازكراوه له دار دروست ده‌كرێت، هه‌روه‌ها ستوون و كۆڵه‌كه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی له چیمه‌نتۆ ده‌بن.
ئه‌گه‌ر ئه‌و تاوه‌ره دروست بكرێت و به ته‌واوبوونی ده‌بێته درێژترین تاوه‌ری تێكه‌ڵه له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا و ئاستی به‌رزی تاوه‌ری ئه‌سێنت له میلۆوكی له ویلایه‌نی ویسكۆنسنی ئه‌مه‌ریكی تێده‌په‌ڕێنێت، كه به‌رزییه‌كه‌ی 86 مه‌تره و له 25 نهۆم پێكهاتووه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و پلانه‌ی دانراوه، تاوه‌ری تێكه‌ڵه له دار و چیمه‌نتۆ له شه‌قامی چارلس له باشووری شاری بێرس دروست ده‌كرێت و ده‌كه‌وێته ته‌نیشت باره‌گای سه‌ره‌كی كۆمپانیای ئه‌تڵه‌سی تایبه‌ت به داری تێكه‌ڵه و به‌رزییه‌كه‌ی به‌رزی ئه‌و باره‌گایه تێده‌په‌ڕێنێت.
ئه‌و تاوه‌ره به تاوه‌ری "C6" ناوده‌برێت، هه‌وڵ ده‌درێت دۆستی ژینگه بێت و كه‌مه‌ترین ئه‌و كه‌رستانه‌ی تێدا به‌كاربهێنرێت كه زیانیان بۆ ژینگه هه‌یه، هاوكات باخچه‌یه‌كی به‌رفراوانی به‌ده‌ور دروست ده‌كرێت و 80 ئۆتۆمبێلی كارهباییشی بۆ دابین ده‌كرێت بۆ گواستنه‌وه‌ی گه‌شتیاران، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌مترین زیان به ژینگه بگه‌یه‌نێت.