فازڵ میرانی: حكومه‌تی عێراق هه‌رێمی كوردستانی وه‌ك نه‌ته‌وه پێ قبووڵ نییه
K24 – هەولێر:
به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی ئاماژه به‌وه ده‌كات حكومه‌تی عێراق هه‌رێمی كوردستانی وه‌ك نه‌ته‌وه پێ قبووڵ نییه، بۆیه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ چه‌ند بابه‌تێك ده‌كات له ئاستی مامه‌ڵه‌ی سیاسی و حوكمڕانیدا نییه.
ئه‌مڕۆ (چوار شه‌ممه 11ـی تشرینى یه‌كه‌مى 2023) فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سياسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، بەغدا هه‌رێمی كوردستان وه‌كو نه‌ته‌وه قبووڵ نییە، بۆیە بە ملیاران دۆلار پارەی عێراق بزرە، به‌ڵام دێت بە هه‌رێمی كوردستان دەڵێت چەند فەرمانبەرێکی زیادت هەیە.
بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی ساسی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژەی بەوەش کرد، لە عێراقدا قسە و کردارەکان وەکوو یەک نین و خۆزگە بۆ کوردستان چۆنن بۆ خۆشیان بەو شێوەیە بوونایە. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش نموونه‌ی به فه‌رمایشتێكی خوای گه‌وره له قورئانی پیرۆز هێنایه‌وه كه ده‌فه‌رمووێ: (أَتَأْمُرُونَ النَّاسَ بِالْبِرِّ وَتَنسَوْنَ أَنفُسَكُمْ وَأَنتُمْ تَتْلُونَ الْكِتَابَ ۚ أَفَلَا تَعْقِلُونَ) البقرة/44. واته ئایا ئێوه فه‌رمان به خه‌ڵك ده‌كه‌ن بۆ ئه‌نجامدانی چاكه، به‌ڵام خۆتان له بیر كردووه و كتێبی خواش ده‌خوێننه‌وه، بۆ عاقڵ نابن!
هه‌روه‌ها بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی ساسی پارتی رایگەیاند، بوونی ئۆپۆزسیۆن شتێکی پێویستە، بەڵام دەبێت ئۆپۆزسیۆن رێنیشاندەری لاوازییەکان بێت بۆ ئەوە ئەوەی راستیان بکاتەوە نەوەک تێکیان بدات. هه‌روه‌ها به پێویستی زانی كه ئۆپۆزسیۆن حکومەت و کوردستان بە موڵکی خۆی بزانێت.