یاریزانانی یانه‌ی هه‌ولێر بایكۆتی راهێنانه‌كانیان كرد
یاریزانانی یانه‌ی هه‌ولێر به‌هۆی وه‌رنه‌گرتنی شایسته داراییه‌كانیان بایكۆتی مه‌شقه‌كانی یانه‌كه‌یان كرد.
بڕیاربوو یاریزانانی یانه‌ی هه‌ولێر پێش ده‌ستپێكی وه‌رزی نوێی خولی پیشه‌گه‌ری عێراق به‌شێك له شایسته داراییه‌كانی گرێبه‌سته‌كه‌یان وه‌ربگرن، به‌ڵام تا ئێستا پاره‌كه‌یان وه‌رنه‌گرتووه له كاتێكدا 11 رۆژی دیكه خوله‌كه ده‌ست پێده‌كات.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ كوردستان24، بڕیاربوو ئه‌مڕۆ له یاریگه‌ی ئارارات له پیرمام یاریزانانی یانه‌ی هه‌ولێر مه‌شقه‌كانیان بكه‌ن، به‌ڵام بایكۆتیان كرد و نه‌چوونه راهێنانه‌كان، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه له رۆژی 27ـی ئه‌م مانگه وه‌رزی نوێی خولی پیشه‌گه‌ری عێراق ده‌ستپێده‌كات.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، وه‌لید عاره‌ب سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێر له لێدوانێكدا تایبه‌ت بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند ئه‌گه‌ر پێش ده‌ستپێكی وه‌رزی نوێی خولی پیشه‌گه‌ری عێراق ستافی هونه‌ری و یاریزانه‌كان به‌شێك له شایسته داراییه‌كانیان وه‌رنه‌گرت دۆخێكی خراپ له یانه‌كه دێته پێشه‌وه و ره‌نگه هه‌مان سیناریۆی ده‌ستپێكی خراپی وه‌رزی رابردوو بۆ ئه‌مساڵیش دووباره بێته‌وه.