فلۆرێنتینۆ پێرێز به‌ربه‌سته له‌به‌رده‌م خه‌ونێكی بایرن میونشن
بەرپرسانی بایرن میونشن بیر لەوە دەکەنەوە لە بازاڕی گواستنه‌وه‌ی هاوینەی داهاتوودا گرێبەستی گۆڕینەوە لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید ئەنجام بدەن.
زۆرێک لە ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانی ئیسپانیا، خواستی ئیدارەی ڕیال مەدریدیان بۆ گواستنه‌وه‌ی ئەلفۆنسۆ ده‌یڤز ئاشكرا كرد، چونكه كارلۆ ئانچیلۆتی راهێنه‌ری ریال مه‌درید بڕوای به توانایه‌كانی فێرلاند مێندی و فران گارسیا نه‌ماوه.
بەگوێرەی تۆڕی هه‌واڵی دێفینسیا سێنتراڵی ئیسپانیا، بایرن میونشن گرنگییەکی تایبەت بە ئۆریلیان چۆامینی و ئێدواردۆ کاماڤینگا لە یانەی ڕیال مەدرید دەدات.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه بایرن ئامادەیە گرێبەستی گۆڕینەوە لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید بكات و ده‌ستبه‌رداری ئه‌لفۆنسۆ دێڤز بێت له به‌رامبه‌ر به‌ده‌ستهێنانی توانایه‌كانی یه‌كێك له یاریزانان چوامینی یان كاماڤینگا.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، فلۆرێنتینۆ پێرێز سەرۆکی یانەی ڕیال مەدرید بەم مامه‌ڵه‌یه ڕازی نابێت، ئه‌و کاماڤینگا و چوامینی بە داهاتووی یانەکە دەزانێت.
ئه‌لفۆنسۆ دێڤزی ته‌مه‌ن 22 ساڵ، له‌گه‌ڵ بایرن میونشن له كۆی 164 یاری كردووه، 8 گۆڵ و 28 ئاسیستی كردووه. پێنج نازناوی بۆندزلیگا و نازناوێكی چامپیۆنزلیگی بردووه‌ته‌وه.