كاتیا ئاڤێرۆ خوشكی كریستیانۆ: ته‌مه‌نی برایه‌كه‌م هه‌ڵه‌یه!
كاتیا ئاڤێرۆ خوشكی كریستیانۆ رۆناڵدۆ په‌یامێكی بۆ برایه‌كه‌ی نووسیوه و ده‌ڵێت: هه‌ست ده‌كه‌م دایكم ته‌مه‌نی تۆی هه‌ڵه كردووه، ئاخر تۆ له ته‌مه‌نی 38 ساڵی دایت، كه‌چی پێشه‌نگی یاریزانانی ته‌مه‌ن 20 ساڵان گرتووه و هێشتا له لوتكه‌ی جیهانیت.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ له دوایین یاریدا دوو گۆڵی دیكه‌ی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی پۆرتوگال تۆمار كرد، كریس خۆی ریكۆردی خۆی شكاند و تاكه یاریزانه له مێژوودا 127 گۆڵی نێوده‌وڵه‌تی تۆمار بكات.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ سه‌ره‌ڕای هه‌ڵكشانی ته‌مه‌نی كه‌چی 40 گۆڵی له 2023 تۆمار كردووه، هیچ یاریزانێك نه‌یتوانیوه ئه‌م ژماره‌یه تۆمار بكات، ته‌نانه‌ت پێشه‌نگی گۆڵكارانی پاڵاوتنی یۆرۆ و خولی سعوودیه‌شی گرتووه.
كاتیا ئاڤێرۆی خوشكی كریستیانۆ رۆناڵدۆ له ئیستاگرام پۆستێكی كردووه و به گاڵته‌وه نووسیویه‌تی: هه‌ست ده‌كه‌م دایكم له تۆماركردنی ته‌مه‌نی كریستیانۆی برام هه‌ڵه‌ی كرد بێت، ره‌نگه ته‌مه‌نی 28 ساڵ بێت نه‌ك 38 ساڵ، چونكه ئه‌و ئاسته‌ی كریس پێشكه‌شی ده‌كات باوه‌ڕپێـنه‌كراوه.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ له دوای ته‌مه‌نی 30 ساڵی، 73 گۆڵی نێوده‌وڵه‌تی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی پۆرتوگال تۆمار كردووه، هیچ یاریزانێك نه‌یتوانیوه له مێژوودا به‌م ته‌مه‌نه ئه‌م كاره بكات.
كاتیا ئاڤێرۆ له به‌شێكی دیكه‌یدا نووسیویه‌تی: پێویسته هه‌موومان سوپاسی كریستیانۆ رۆناڵدۆ بكه‌ن و رێزی لێ بگرن، سوپاس بۆ تۆ رۆناڵدۆ، سوپاس برایه‌كه‌م، تۆ توانیت به‌گژ پێوه‌ره‌كاندا بچیته‌وه، به‌وپێیه‌ی ئه‌گه‌ر پێشتر یاریزانێك ته‌مه‌نی 33 یان 34 ساڵ بێت پێی ده‌ڵێن به كه‌لك تۆپی پێ نایه‌ت و پیربووه، به‌ڵام تۆ گۆڕانكاریت له پێوه‌ره‌كان كرد و هێشتا له لوتكه‌ی ئاستی خۆتدایت.
خوشكه‌كه‌ی كریستیانۆ ده‌شڵێت: ئه‌وانه‌ی ره‌خنه له برایه‌كه‌م ده‌گرن، هیچ له‌باره‌ی مێژووی كریستیانۆ نازانن، چیرۆكێكی تایبه‌ت و پڕ له ده‌رده‌سه‌ری هه‌بووه، بۆیه شانازی به برای خۆم و و چیرۆكه‌كه‌ی ده‌كه‌م.