مەزهەری خالقی: 1500 ساڵە رێگری لە كولتوور و ناسنامەی کورد دەکرێت
K24 - هەولێر
مەزهەری خالقی، هونەرمەندی بە ئەزموون و بەناوبانگی كوردستان، بەڕێوەبەری ئینستیتیوتی كەلەپووری كورد لە شاری سلێمانی، کە خاوەنی زیاتر لە 200 بەرهەمی تۆمار کراوە بۆ كوردستان24 دەڵێت: هەتا لە ژیاندا بم خەون و ئاواتم هێشتنەوەی بەزیندویی كولتووری نەتەوەکەمە.
لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ کوردستان24، هونەرمەند مەزهەری خالقی تیشک دەخاتە چەند کار و بەرهەمە هونەریی و کولتوورییەکانی و دەڵێت: 1500 ساڵە رێگری كولتووری و ناسنامەی کورد دەکرێت، بە بەرگری کردن ماوەتەوە.
كوردستان24: گەڕانەوەت لەدەرەوەی وڵات و مانەوەی چەندین ساڵەت لەكوردستان بۆ گەشتن بەئاواتێك بوو پێی گەشتون یان نا؟
مەزهەری خالقی: ماوەی بیست ساڵ پێش ئێستا كاتێك هاتمەوە بۆ كوردستان بەو ئاواتە گەشتم كەبڕوام نەبوو بە خەونیش بیبینم، ئەویش خزمەتكردن بوو بە كولتوور و فەرهەنگ و ناسنامەی گەلەكەم، ئەمەش یەك بابەت و دوو بابەت نیە هەزاران و دەیان هەزار بابەت و ئایتمە".
كوردستان24: بە بڕوای ئێوە كورد ماوەی چەند ساڵ دەبێت رێگری كلتوری لێدەكرێت؟
مەزهەری خالقی: زیاتر لە هەزار و پێنج سەد ساڵە باو باپیرانمان رێگریان لێدەكرێت لە جێ بەجێ كردنی كلتوری خۆیان، داب و نەریت و ناسنامەمان تا ئێستا بە مقاومە و بەرگری ماوەتەوە، دوای ئەو هەموو ساڵە تەنیا شوێنێك بتوانێت بە ئازادانە كار بۆ كۆكردنەوەی كلتوری كوردی بكات ئینستوتی كەلەپوری كوردە".
كوردستان24: چی بكرێت تا كولتوری كورد بە دنیا بناسێنرێت؟
مەزهەری خالقی: سەرەڕای ئەو هەموو كێشانەی لەلایەن میللەتانی دراوسێ وە بۆیان دروستكردوین لەخۆناساندنی كولتوری، بەڵام بە زیندوی ماوین و دەمێنین و جودمان هەیە، ئێمە لەبواری فیلمی سینەمایدا خەڵاتی ئۆسكار وەردەگرین، لەبواری خوێندندا خەڵاتی نۆبڵ وەردەگرین ئەمە سەرەڕای وەرگرتنی دەیان و سەدان خەڵاتی دیكەی جیهانی".
كوردستان24: كارەكانتان لەئینستودتی كەلەپوری كورد تواو بون یان نا؟
مەزهەری خالقی: كورد لەدەوڵەتی مادەوە كە دوو هەزار و حەوت سەد و پەنجا ساڵە بونی هەیە، بەبیست ساڵ كاركردنی من تەواو نەبوە هێشتا كاری زۆرمان ماوە ئێمە دەمانەوێت بچینە قوڵای مێژوەی میللەتی كوردەوە، تا بزانین لەكوێوە هاتوین".
كوردستان24: بە بڕوای ئێوە تائێستا توانیومانە كولتوری نەتەوەكەمان بە میللەتانی دیكە بناسێنین یان نا بۆچی؟
مەزهەری خالقی: بێگومان نەخێر نەمانتوانیوە كولتوری كورد بناسێنین، زیاتر لە سەد جۆر هەڵپەڕكێمان هەیە تەنیا لە چونە دواوە و هاتنە پێشەوە و نمایشی جل و بەرگ زیاتر چی دیكە دەزانن، ئەی نەوەت و نۆكەی دیكە چی، من سەرجەمیانم لە ئەرشیف هەڵگرتوە تا لەفەوتان بیانپارێزین".
كوردستان24: چی دیكە دەكەن تا هونەر و موزیكی كوردی لە لەناو چوون ڕزگار بكەن؟
كوردستان24: ئێمە خاوەنی جوانترین گۆرانی و میلۆدین لەسەر ئاستی جیهان، بەڵام ناتوانین بەرهەمی بهێنین، هەوڵدەدەم هونەری كوردی لەنەمان ڕزگار بكەم، ئەو كارە هونەریە رەسەنانەی لە كۆندا هەبون و ماون سەرجەمیان هەڵگیراون و پارێزراون".
كوردستان24: میللەتانی داگیركەر ئاواز و هونەری كوردیان بردوە بۆخۆیان یان نا ؟
مەزهەری خالقی: میللەتانی دراوسێ سەد لەسەد گۆرانی و هونەری كوردیان بردوە بۆ خۆیان بەتایبەت توركەكان، باشە هونەر و موزیك گەر حەرامە بۆچی بۆ دەوڵەتی دراوسێ ئازاد بێت بۆ؟، بۆ من ئازاد نەبێت، كاتێك ئێمە هاتین و گۆرانیمان دەوت زۆرجار رێگریان لێدەكردین، بەڵام هاتین و بەرگریمان كرد و بەردەوامیماندا بەگۆرانی گوتن.
كوردستان24: كورد خاوەنی فەرهەنگ و كلتورێكی فراوانە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا؟
مەزهەری خالقی: لەپاش ئەو شەڕەی توشمان بوو دوای ڕوخانی ئیمراتۆریەتی ماد، دابەشكراین و نەماتوانی فەرهەنگ و شارستانیەتی خۆمان بەكرداری جێبەجێ بكەین، دەستنووسی نۆ سەد ساڵ پێش ئێستمان هەیە كورد وەك نەتەوەكانی دیكەی رۆژهەڵات خاوەنی گەورەترین فەرهەنگ و كلتوری خۆی بوە هەروەك میسری و چینەیەكان و نەتەوەكانی دیكەی چواردەورمان".
كوردستان24: دوا خۆزگە و ئاواتت لەژیاندا چی یە؟
مەزهەری خالقی: دوا ئاوات و خەونم تا لەژیاندا بمێنم هەوڵدانە بۆ بەزیندوو هێشتنەوەی كلتوری نەتەوەكەم، ئیش و كارەكانم لە ئینسیتیوتی كەلەپوری كورد بە ئەكادیمیا كارەكان بكەین و كەڵچەر و فەرهەنگی كوردی بەزیندوی بهێلێتەوە و لەفەوتان ڕزگاریان بكەین، وەك جگەر خوێن گەورە نوسەری كورد دەڵێت:" كین ئەم، واتا من ئێمە كێین دەمانەوێت ئەوە جێگیر بكەین، كە ئێمە كێین لەم جیهانەدا بەخۆمان و هەموو جیهان بڵێین ئێمە كێین".