عێراق بە دراوی یوان کەلوپەل لە چین هاوردە دەکات

K24 - هەولێر

رۆژی شەممە، ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراقی لە زاری سەرچاوەیەکی حکومییەوە بڵاویکردەوە، بەرپرسانی بانکی ناوەندی عێراق لە چەند رۆژی رابردوودا کۆبوونەوەی چڕیان لەگەڵ بەرپرسانی ئەمەریکا لە ئەبوزەبی ئەنجامداوە، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر گواستنەوەی دەرەکی و هاوردەکردن.

سەرچاوه حکومییەکه دەڵێت: عێراق سامانه کانی به یوان له رێگەی بانکی گه شەپێدانی سەنگافورەوە به هێز کردووه، بۆ ئه وەی ساڵانه نزیکەی 12 ملیار دۆلاری بۆ دابین بکات، بۆ بازرگانی و هاوردەی عێراق لەگەڵ چین.

گوتیشی: بانکی گەشەپێدانی سەنگافورە، لقی نیودەلهی، هەژماری بانکی بە روپیەی هیندی بۆ ژمارەیەک بانکی عێراق کردەوە.

بەگوێرەی سەرچاوەکە، پێشبینی دەکرێت ئەم میکانیزمە بەشداربێت لە دابینکردنی دارایی هاوردەکردنی عێراق لە هیندستانەوە، بەتایبەتی دەرمان و خۆراک کە بە نزیکەی سێ ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت.

ماوەی چەند مانگێکە بەهای دیناری عێراقی بەشێوەیەکی بەرچاو هەڵاوسانی بەخۆیەوە بینیوە، ئەمەش بووەتە هۆی خۆپیشاندانی پچڕ پچڕ لەلایەن عێراقییەکانەوە کە نیگەرانن لە لەدەستدانی توانای کڕینی شتومەک و پێداویستییەکان.