حەوتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی شەقام لە کەرکووک بەڕێوەچوو

کەرنەڤاڵی حەوتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی شەقام لە کەرکووک
کەرنەڤاڵی حەوتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی شەقام لە کەرکووک

K24 – هەولێر:

گروپی هەوار بۆ شانۆ، لە درێژەی کار و چالاکییە هونەرییەکانیدا، لە کەشێکی باراناوی دا، کەرنەڤاڵی حەوتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی شەقامی لە کەرکووک ساز کرد.

لە دەسپێکی چالاکییەکانی فێستیڤاڵەکەدا وەک نەریتێکی کۆمەڵایەتی و گەڕانەوەی بۆ رابردوو، بە "بووکە بە بارانە" پێشوازیان لە میوانانی بیانی و هونەرمەندانی کورد کرد.

"نەژاد نەجم" سەرۆک و سەرپەرشتیاری فێستیڤاڵە نێودەوڵەتیەکەی شانۆی کەرکووک بە کوردستان24ـی راگەیاند: لەگەڵ ئەو بارانە بە خوڕەی لە کەرکووک دەبارێت، کچان و کوڕانی شانۆکار لە دەوری شار کۆبوونەتەوە بۆ پێشوازیکردن لە حەوتەمین خولی فێستیڤاڵی شانۆی سەر شەقام و دەیانەوێت لەم سێ رۆژەی بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵەکەدا داهێنان و پێشکەوتنی هونەری شانۆ نیشانی میوانان و خەڵکە هونەردۆستەکەی کەرکووک بدەن.

گوتیشی: دوای دیاریکردنی باشترینەکانی نێو فێستیڤاڵ، خەڵاتی تایبەت دەدرێت بە نووسەر و رەخنەگرانی بواری شانۆ.

س
ە