هونەرمەند نێچیر هەورامی گۆرانییەكی حەسەن دەرزی دەڵێتەوە

K24 - هەولێر:

هونەرمەندی گۆرانیبێژ "نێچیر هەورامی" گۆرانییەكی كۆنی هونەرمەند "حەسەن دەرزی" بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ دووبارە بڵاودەکاتەوە.

هونەرمەند نێچیر هەورامی لەبارەی گوتنەوەی ئەو گۆرانیە بە كوردستان24ـی راگەیاند،  زۆر حەزم دەکرد ئەم گۆرانییە بڵێمەوە،  گۆرانییەکە ناوی (پیری) یە هونەرمەند حەسەن دەرزی ئاوازی بۆ داناوە ئالان میراودەلی تێكستەكەی نوسیووە.

لەمباریەوە گوتیشی، نوێكردنەوە و تۆماركرنی ئەم بەرهەمە كاری میكسی لەلایەن شوان ئەكرەمەوە بۆ كراوە، ستۆدیۆی جاز گرووپ كاری دەنگی بۆكردوە و دیار مه‌هدی كاری ڤیدیۆ كلیپی بۆكردووە.

نێچیر هەورامی لەساڵی 2009 ،وەك بەندبێژ دەستیكردووە بەگۆرانی گوتن یەكێكە لە گۆرانیبێژە میللیەكان، لە هەردوو شێوەزاری هەورامی و سۆرانی گۆرانی دەڵێت، خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆكلیپە هەواداری تایبەت بە خۆی هەیە.