ئه‌ردۆغان ره‌تی داواكه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی پچڕانی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ حه‌ماس ده‌كاته‌وه
K24 - هەولێر:
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆككۆماری توركیا ره‌تی داواكه‌ی واشنتن له‌باره‌ی پچڕانی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌نقه‌ره له‌گه‌ڵ حه‌ماس ده‌كاته‌وه.
به‌هۆی شه‌ڕی ئیسرائیل له‌گه‌ڵ حه‌ماس و پشتگیری ئه‌مه‌ریكا بۆ ته‌لئه‌ڤیڤ له‌و شه‌ڕه‌دا، ئه‌مه‌ریكا داوا له ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ده‌كات، په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی (حه‌ماس) بپچڕێنێت.
هه‌فته‌ی رابردوو له‌میانه‌ی سه‌ردانیدا بۆ توركیا، بریان نیڵسۆن بریكاری وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری تیرۆر هه‌واڵگری دارایی، نیگه‌رانی وڵاته‌كه‌ی له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌نقه‌ره له‌گه‌ڵ حه‌ماس راگه‌یاند.
ئه‌ردۆغان له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، توركیا بۆچوونی پێچه‌وانه‌ی له‌باره‌ی حه‌ماسه‌وه هه‌یه و ده‌ڵێت: توركیا پێی وا نییه حه‌ماس رێكخراوێكی تیرۆریستی بێت.
ئه‌ردۆغان هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، حه‌ماس واقعێكه له فه‌ڵه‌ستین و حزبێكی سیاسییه و به‌شداری هه‌ڵبژاردنی كردووه و تێیدا سه‌ركه‌وتوو بووه.
روونیشیكرده‌وه، سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی وڵات و بۆچوونی گه‌له‌كه‌ی بینا ده‌كرێت.
دوای ته‌واوبوونی ئاگربه‌ستی مرۆیی غه‌ززه، ئیسرائیل بۆردومانی كه‌رتی غه‌ززه‌ی ده‌ستپێكرده‌وه، به‌هۆیه‌وه 80 بارمته‌ی ئیسرائیل له‌به‌رامبه‌ر 240 گیراوی فه‌ڵه‌ستینی ئازادكران، وێڕای گه‌یشتنی چه‌ندین كاروانی هاوكاری بۆ دانیشتوانی غه‌ززه.
وێڕای ئازادكردنی 25 بارمته‌ی دیكه‌ی بیانی، كه له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی سیاسی نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل‌دا نه‌بووه.
جه‌نگی ئیسرائیل – حه‌ماس له حه‌وتی ئۆكتۆبه‌ری رابردوو هه‌ڵگیرسا، بووه هۆی كوژرانی 1400 ئیسرائیلی و 15 هه‌زار فه‌ڵه‌ستینی له كه‌رتی غه‌ززه، كه زۆربه‌ی كوژراوه فه‌ڵه‌ستینیه‌كان ژن و منداڵن، ئه‌مه له‌كاتێكدایه ئیسرائیل به‌ڵێنی داوه بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له‌ناو ببات.
پێشتریش ئه‌ردۆغان ئیسرائیلی وه‌ك وڵاتێكی تیرۆریست وه‌سفكردووه، حه‌ماسیشی به به‌رگریكار له خاكی فه‌ڵه‌ستین ناساندووه، هه‌روه‌ها ناتانیاهۆی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل به "قه‌سابه‌كه‌ی غه‌ززه" ناساند.
ئه‌ردۆغان داواشی كردووه به‌هۆی تاوانه‌كانی ناتانیاهۆ له غه‌ززه، پێویسته له دادگایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی دادگایی بكرێت.