بنكه و وێستگه‌كانی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان له هه‌ولێر ئاشكراكران
K24 – هەولێر:
كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن له عێراق، ئامارێكی تایبه‌تی له‌باره‌ی بنكه و وێستگه‌ی ده‌نگدان و ژماره‌ی ده‌نگده‌رانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی له شاری هه‌ولێر بڵاوكرده‌وه.
به گوێره‌ی ئاماره‌كان، 19 بنكه، 49 وێستگه‌ی ده‌نگدان و 20515 ده‌نگده‌ر له شاری هه‌ولێر هه‌ن.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه، 15492 ده‌نگده‌ر له 12 بنكه و 36 وێستگه مافی ده‌نگدانیان هه‌یه، هه‌روه‌ها 5023 ئاواره و په‌نابه‌ری عێراقی له حه‌وت بنكه و 13 وێستگه‌ی ده‌نگدان مافی ده‌نگدانیان هه‌یه.
وا بڕیارە لە 18ـی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق (جگەلە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان) بەڕێوەبچێت کە زیاتر لە 16 ملیۆن كه‌س مافی ده‌نگدانیان لەو هەڵبژاردنە هەیە و کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراقیش ئامادەکاری کردووە بۆ کردنەوەی حەوت هەزار و 765 بنکەی ده‌نگدان کە 48 هەزار و 40 وێستگەی دەنگدان لەخۆدەگرێت، بۆ دەنگدانی گشتی، تایبەت و ئاوارەکان.
بەگوێرەی ئامارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراقیش، بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق، ناوەندەکانی دەنگدان و وێستگەکان لەلایەن فەرمانبەرانی دەوڵەت و خوێندکارانی زانکۆ و دەرچووان بەڕێوەدەبرێن كه ژماره‌یان 214 هەزار و 595 کارمەندە.
رۆژی (31ـی تشرینی یەکەمی 2023) کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، پێنج هەزار و 915 کاندید لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان کێبڕکێ دەکەن، چوار هەزار و 258 کاندیدیان لە رەگەزی نێرن و هەزار و 657 کاندیدیش لە رەگەزی مێن، لەمیانی پرۆسەی وردبینیکردن و بەدواداچوون، 357 کاندید لە کێبڕکێی هەڵبژاردن دوورخرانەوە.