بەهۆی سەرپێچیەوە 70 شوێن داخراون و 170تۆن خۆراکیی ماوە بەسەرچوو لەنێو بردراوە

شوێنی فرۆشتنی خۆراک
شوێنی فرۆشتنی خۆراک

K24-هەولێر:

بەرێوەبەری گشتی بازرگانیی هەرێم ئاشکرای دەکات، لەماوەی 10مانگدا، 70 شوێن داخراون و170 تۆن خۆراکیی ماوە بەسەرچوو لەنێو بردراوە.

ئەمڕۆ سێشەممە ( 12 ی کانوونی یەکەمی 2023)، نەوزاد شێخ کامیل، بەرێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم بە فەرمانگەی میدیا و زانیاری گەیاند: لە رێگەی لێژنەکانەوە، بەدواداچوون بۆ مۆڵ و نانەواخانە و شوینەکانی فرۆشتنی خۆراک و کۆگاکان دەکەن، دەشڵێ: لەماوەی 10 مانگی ساڵی 2023، بەدواداچوونیان بۆ زیاتر لە چوار هەزار و 800 شوێن کردووە لە بازاڕەکاندا، لەو بەدواداچوونانەش 2700 سەرپێچیان تۆمارکردووە و 70 شوێنیشیان داخستووە.

بەرێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم ئاماژە بەوە دەکات، 330 ملیۆن دینار بێبژاردنی داراییان هەبووە لەو 10 مانگەدا، لەگەڵ ئەوەش 170 تۆن خۆراکیی ماوە بەسەرچوویان لەناو بردووە، دووپاتی ئەوەش دەکاتەوە، بەراوردی نرخی بنەڕەتی کاڵاکان دەکەن لەگەڵ فرۆشتندا لە شوێنە بازرگانییەکان، لە کاتی بەرزی نرخدا شوێنەکە سزا دەدرێت.

                                       

کارزان حەیدەر